رێزان كاندیدى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى مانگى حوزیرانى یانهكهیهتى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى یانه‌ى لینگبى دانیماركى بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى مانگى حوزه‌یرانى یانه‌كه‌ى كاندیده.
رێزان-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا، به‌شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌ى لینگبى یارى ده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ماتیاس هێبۆ راسموسن و فریدریك وینته‌ر-ى یاریزانانى یانه‌كه‌ى، له‌لایه‌ن یانه‌ى لینگبى هه‌ڵبژێردراون یه‌كێكیان ببێته باشترین یاریزانى یانه‌كه بۆ مانگى حوزه‌یرانى 2020.
ئه‌م نه‌ریته‌ى یانه‌ى لینگبى مانگانه په‌یڕه‌وى لێده‌كات و به‌هاریكاریی له‌گه‌ڵ سپۆنسه‌ریی فه‌رمیی یانه‌كه‌یان (كۆمپانیاى Jetbull) ئه‌م خه‌ڵاته‌ى دیارى كردووه كه زیاتر به‌مه‌به‌ستى هاندانى یاریزانهكانێتى تا به‌باشترین ئاست ده‌ربكه‌ون و رێزان-یش له‌مانگى حوزه‌یراندا (5) یارى بۆ یانه‌كه‌ى كردووه و خاوه‌نى (1 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ) بووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ى حوزه‌یران تا سبه‌ى چوارشه‌ممه كاتژمێر 5ى ئێواره به‌كاتى كوردستان ده‌نگدان له‌سه‌ر دیاریكردنى باشترین یاریزانى یانه‌كه بۆ مانگى حوزه‌یرانى 2020 له‌په‌یجى فه‌رمی ئینستاگرام-ى یانه‌ى لینگبى كراوه ده‌بێت.
شایه‌نى باسه رێزان مه‌حمود كۆرلو-ى یاریزانى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكوور و نیشتهجیًَى دانیمارك، كه له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى لینگبى درێسى ژماره (10)ى شین پۆشه‌كان ده‌پۆشێت، تائێستا له (24) یارى هه‌ردوو قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌م و پلاى ئۆفى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2019-2020دا (1760) خولهك ده‌ركه‌وتووه و توانیویه‌تى (6) گۆڵ تۆمار و (7) گۆڵى تریش سازبكات.
