هەواڵ

ژیلوان دووه‌م گۆڵى خۆی لەخولى كرواتیادا تۆمارکرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى گۆریكا-ى كرواتى، دووه‌م گۆڵى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا-ى له‌یانه‌ى هایدوك سپلیت-ى به‌ناوبانگ و خاوه‌ن پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌ كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى حوزه‌یرانى 2020 له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 32ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله‌ یه‌كى كرواتیا-ى وه‌رزى 2019-2020دا، ژیلوان حه‌مه‌د به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى له‌یارى یانه‌كه‌ى (گۆریگا) به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى هایدوك سپلیت له‌یاریگاى رادنیك یاریكرد، له‌خوله‌كى 18ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا یه‌كه‌م گۆڵى یانه‌كه‌ى له‌م یارییه‌دا و دووه‌م گۆڵى خۆى له‌خوله‌كه‌دا تۆماركرد، سه‌ره‌نجامیش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى 3-1 براوه‌بوون و 3 گۆڵ و 3 خاڵى تریان بۆ یانه‌كه‌یان كۆكرده‌وه‌.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه‌ى هه‌ر له‌پله‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مایه‌وه‌ به‌ 46 خاڵ له‌ 32 یارى (12 بردنه‌وه‌، 10 یه‌كسانبوون، 10 دۆڕاندن) و (41-44 گۆڵ).

له‌یارییه‌كه‌دا ژیلوان تا خوله‌كى 70 یاریكرد و دواتر گۆڕانكارى پێكرا، ئه‌مه‌ش پاش پێشكه‌ش كردنى ئاستێكى به‌رز و تۆماركردنى گۆڵێك و له‌ده‌ستدانى دوو هه‌لى ترى گۆڵكردن.

شایه‌نى باسه‌ ژیلوان موحه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌ڵڵاوێردى رانیه‌یی تائێستا له‌گه‌ڵ یانه‌ى گۆریكا له‌خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیاى وه‌رزى 2019-2020دا به‌شدارى له‌ 22 یاریدا كردووه‌ و 1299 خوله‌ك یارى كردووه‌ و توانیویه‌تى 2 گۆڵ تۆمار و 3 گۆڵیى تریش سازبكات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close