ژیانی ئەستێرەكانهەواڵ

بچوکێکی عەجول و قەناس و گۆڵکەر، نازناوی کچە کەرکوکیەکەیە

وەرزشی کەرکوک پڕیەتی لەسەروەری و پێگەیاندنی یاریزان بۆ هەڵبژاردە جیاجیاکانی عێراق و لەمێژە نەوە دوای نەوە نازناو و جامی سەرکەوتن ڕادەستی یەکتر دەکەن، بەڵام لەوەرزشی کچانداو چەند ساڵێکە ئەستێرەیەک دەرکەوتوە کەبۆ ئەم سەردەمەی ئێستای کەرکوک و سەرەڕای ململانێ نەتەوەییەکان بەڵام ئەو هەر بە گەشاوەی ماوەتەوە.
دێرین محمود ملا بكر لەناو هۆڵە داخراوەکانەوەو بە بێدەنگی دەرکەوت، بەڵام ئاستە ناوازەکەی لەفوتساڵدا و ناوبانگەکەی کەرکوک و کوردستانی تێ پەڕاندو لەهەڵبژاردەی عێراق گیرسایەوە.


دێرین بۆ کورد سپۆرت دەڵێت سەرەتای ده ست پێک و خۆشترین ياري لەژیانی كه ياری تۆپی پێیە له خوێندنی قۆناغی سه ره تایی بوو، دواتریش وەرگیرا بۆ هه ڵبژاردەی پەروەردەی كركوك و چەندین ساڵ پلەی يەکەمیان بەدەست هێنا
لەهەمان كاتدا ياری بۆ دواناوەندی ژاڵە کردوەو ئەوێشی بۆ چەندین جار کرد بەخاوەنی نازناوەکان.


ئەزمونێکی نوێی دێرین، یاری کردن بوو بۆ یانەکان و لەچەندەها يانەی وەكو ئافرەتانی كركوك و سەوره و گازی باكوور و نەوتی باكوور و ئافرەتانی هەوليرو لەوانەش چەندین جار نازناوی بردەوە.



ئەم کچە پڕجوڵەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری چەندین پاڵەوانێتی کردوە لە وڵاتانی قطر و ڤێتنام و لبنان وتركيا وطاجاكستان .


دێرین خەونی ئەوەیە ژیانی پیشەگەری لەوڵاتێکی دیکە تاقی بکاتەوەو هیواکەی تەنها لەعێراقدا نەمرێنێت، چونکە پێی وایە عێراق بایەخی تەواو بە وەرزش نادات و داهاتوی ئەستەمە کەژیانێکی شایستەی بە وەرزش دابین بکات.
دێرین کە لەیاریگادا زۆر بە بێ دەنگی دەردەکەوێت، بەڵام جوڵەکانی هێندە زۆرن قورسە بۆ کەسی بەرامبەر بەئاسانی ڕایبگرێت.

پێنج گۆڵی دێرین لەیارییەکدا

ئەو ئێستا داوا لەبەرپرسانی وەرزشی دەکات وەک چۆن بایەخ بەوەرزشی کوڕان دەدەن، ئاواش وەرزشی کچان بە گرنگییەوە ببینن.

نازناوەکانی دێرین/

پلەی یەکەم لەسەر ئاستی كوردستان
پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عيراق بۆ ياريگای گەوره
پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق له ياری فوتساڵ

٣ جار يەکەم لەسەر ئاستی پەروەردەکانی عێراق و چەندین نازناوی تاکەکەسیش وەک گۆڵکارو باشترین یاریزان و دواهەمین جاریش ساڵی ۲٠۱۹ بەباشترین یاریزانی خولی فوتساڵی عێراق دیاریکرا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close