ڕێنمایی

چی بخورێت بۆ وەرزشی راکردن ؟

گومانی تێدا نییە کەوەرزشی ڕاکردن بەیەکێک لەباشترین وەرزشەکان دادەنریت بۆ تەندروستی مرۆڤ پاریزگاری دەکات لەسەرجەم کۆئەندامە فەسلەجیەکانی لەشی مرۆڤ بەتایبەتی سوڕی خوێن و هەناسەدان وەمێشک چالاک دەکات ، بەڵام بۆ ئەوەی باشتر سوود وەبگرین لەم وەرزشە دەبێت گرنگی بەجۆری خۆراک بدەین بەشێوەیەک کەزۆرترین کات بتوانین ڕابکەین لەبەر ئەوەی هەتا توانای ڕاکردنمان زۆرتر بێت توانای دروستکردنی گۆڕانکاری هەمیشەیی فیسیۆلۆجیمان لەناو جەستەی مرۆڤدا زۆرتر دەبیت .

*چی پێویستە بخورێت لەپێش ڕاکردن ؟
ئەمە پشت دەبەستێت بە بڕی ڕاکردنەکە بۆنمونە :
١-ئەگەر ڕاکردنەکە کەمتر بو لە ٤ میل ئەوا ماسولکەی مرۆڤ بڕی پێوستی هەیە لە ( کلاکۆجین) بۆ بەخشینی وزەی پێویست بەماسولکە ئەوەی پیویستە تەنها ٢٥٠ملیلیتر ئاوە یان هەر خواردنەوەیەکی وەرزشییە کەگەرمۆکە(سعرە حراری) کەم بیت بەتایبەتی کاتێک کەلەخەو هەڵدەستیت وڕاکردن دەکەیت چونکە لەوکاتەدا لەش ووشکە.
٢-ئەگەر ڕاکردنەکە لە ٤ میل زیاتر بوو دەبێت ٥٠-٥٥ غرام کاربۆهیدرات بخورێت ئەوەش لەڕێگەی (شۆفان و مۆز) کەباشترین سەرچاوەن بۆ کلایکۆجین ئەمەش پێش کاتژمێرێک ونیو پێش ڕاکردنەکە.
٣-ئەگەر ڕاکردنەکە بۆماوەیەکی زۆر بو بەشێوەیەکی توند باشتر وایە شەوی پێش ئەوە ژەمێکی دەولەمەند لەکاربۆهیدرات بخورێت وەک برنج و ماکەرۆنی .
تێبینی ١ میل = نزیکەی ١٦٠٩ مەترە

*چی پێویستە بخورێت لەکاتی ڕاکردن ؟
١-ئەگەر ڕاکردن کەمتر بو لەکاتژمێرێک باشتر وایە تەنها پشت بە ئاو ببەسترێت بەتایبەتی لەڕۆژە گەرماکاندا.
٢-ئەگەر ڕاکردنەکە لەکاتژمێرێک زیاتر بوو باشتر وایە ڕاستەوخۆ دوای ڕاکردنەکە کەمێک لەو خواردنەوانە بخوریت کە(سعرە ‌‌‌حراری) کەمە وەک کانزاکان وخوێکان (کالیسێوم وپۆتاسیوم وسۆدێوم ) چونکە یارمەتی ماسولکە دەدات بەتەڕی بمێنێتەوە توانای پيشوازی کردنی ئۆکسجین لەلایەن خانەکانەوە باشتر دەبێت
دەشتوانرێت هەندێک خواردنەوەی وەرزشی وەک (( Gatorade یان muscle milk) بەکار بیت.
٣-ئەگەر ڕاکردنەکە لەکاتژمیرو نیویک زیاتر بوو دەتوانریت هەر ٣٠ خولەک جاریک ٢٠گم کاربۆهیدرات بخوریت بەشێوەی گیراوە.

*چی پیویستە بخورێت دوای ڕاکردن ؟
دوای راکردن پێویستە کاتژمێرێک چاوەڕێ بکەیت پاشان نان بخۆیت وەباشتر وایە ڕێژەی کاربۆهیدرات زیاتر بیت لە پڕۆتین لەناو خواردنەکە ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی مایتۆکۆندریای ناو خانەکان بەووزەی پێویست دەبیت ئەوە ڕەچاو بکەیت کەخواردنی سەوزەو میوە زۆر گرنگە لەهەر ژەمیکی خۆراکدا بۆگەڕاندنەوەی ئۆکسجینی پێویست بۆخانەکان.

ئامادەکردنی بەڕێز دکتۆر
پ.ی.د سیروان حامد ڕەفیق/ مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close