ژیانی ئەستێرەكان

فلیپس خاوەنی زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپیی لە مێژوودا


ئامادەکردن و وەرگێڕان: شاد زانا
مەلەوانی ئەمریکیی مایکڵ فلیپس (35 ساڵ) براوەى زۆرترین مەدالیای ئۆڵۆمپییە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا. فلیپس توانیویەتیی 28 مەدالیای ڕەنگاوڕەنگی ئۆڵۆمپیی (23 زێڕ و 3 زیو و 2 بڕۆنز) لە 4 ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا بباتەوە. هەروەها خاوەنی ژمارەى پێوانەییە، کە هێشتا نەشکێنراوە.
دەستکەوتەکانی فلێپس لە ئۆڵۆمپیادى ئەسینا لە یۆنان ساڵی 2004 هەشت مەدالیا (6 زێڕ و 2 بڕۆنز)ى لە یارییە تاکەکاندا بەدەستهێنا. لە ئۆڵۆمپیادى بەیجین لە چین ساڵی 2008 توانیی 8 مەدالیای زێڕ بباتەوە. هەروەها ژمارەى پێوانەیی هاونیشتمانییە ئەمریکیەکەى مارک سپیتزی شکاندن، کە حەوت جار پلەى یەکەمى لە ساڵى 1972دا بەدەسهێنا بوو. لە کاتێکدا لە ئۆڵۆمپیادى لەندەن ساڵی 2012 شەش مەدالیا (4 زێڕ و 2 زیو)ی بردەوە. بەڵام لە کۆتا بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیاى ریۆ دى جانیرۆ لە بەڕازیل ساڵی 2016 شەش مەدالیا (5 زێڕ و 1 زیو)ی دەستخست.
هەرچەندە فلیپس- 15 ساڵ هیچ مەدالیایەکی لە یەکەم بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی سیدنی لە ئوستوڕالیا ساڵی 2000دا نەبردەوە. بەڵام پلەی پێنجەمی لە 200م ى مەلەی پەپولەدا بەدەستهێنا. بەڵام لەو مۆندیاڵەدا، لاوترین یاریزان بوو لە هەڵبژاردەی مەلەوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا. پێشتریش هاونیشتمانەکەی راڵف فلانگان لە ئۆڵۆمپیادى لۆس ئەنجلوس ساڵی 1932دا، لە تەمەنی 13 ساڵیدا نوێنەرایەتیی وڵاتەکەی کردووە.
سەرەتا فلیپس ڕاهێنانەکانى لەتەمەنى 11 ساڵیدا بە سەرپەرشتیی ڕاهێنەرەکەی بۆب بۆومان دەستپێکردووە. لە کاتێکدا، بۆومان لە هەڵبژاردەی زانکۆى فلۆریدا لە ساڵانى نێوان 1983 – 1985دا مەلەیکردووە. تەنانەت فلیپس بەهۆى شێوازى مەشقەکانیەوە، بۆومانى هاوشێوەى کاپتنێکى سەربازى هاتۆتە پێش چاو. فلیپس دەرباەری بۆومان وتوویەتیی:”ڕاهێنان کردنم بەسەرپەرشتیی بۆمان، زیرەکترین کار بووە لە ژیانمدا ئەنجامم دابێت.”


گرنگترین تایبەتمەندییەکانی فلیپس بریتییە لە باڵایەکی بەرزی 1.93م و خاوەن باڵێَکى تایبەتمەند بە مەلەوانیی، مەشقکردنى بەردەوامی لە سەرەتاى لاوێتیەوە، متمانە بەخۆبون و بە ڕاهێنەرەکەى لە بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییە ئۆڵۆمپیی و جیهانییەکاندا. هەموو ئەمانە وادەکات، فلیپس ئەستێرەیەکی دیاری هەمیشەیی بێت و ناوی لە مێژووی ئۆڵۆمپیاد و مەلەوانیدا بدرەوشێتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close