رێزان گره‌وى باشترین یاریزانى یانه‌كه‌ى له‌دوو ركابه‌ره‌كه‌ى برده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى یانه‌ى لینگبى دانیماركى كه له‌گه‌ڵ دوو یاریزانى تر‌ى یانه‌كه‌ى به‌یه‌كه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ى خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى مانگى حوزه‌یرانى یانه‌كه‌ى كاندیدكرابوو، ئه‌مڕۆ 1ى ته‌موزى 2020 گره‌وى باشترینهكهى برده‌وه.
یانه‌ى لینگبى كه له‌خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020 ركابه‌ریی ده‌كات، بۆ دیاریكردنى باشترین یاریزانى مانگى حوزه‌یران، هه‌ریه‌كه له رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى كورد و ماتیاس هێبۆ راسموسن و فریدریك وینته‌ر-ى د‌یاریكردبوو، سه‌ره‌نجام پاش دوو رۆژ ده‌نگدان له‌ڕێگه‌ى په‌یجى فه‌رمی ئینستاگرام-ى یانه‌كه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1-7-2020 ده‌نگه‌كان جیاكرانه‌وه و (رێزان)ى هێرشبه‌رى به‌هره‌مه‌ندى یانه‌كه گره‌وى باشترین یاریزانى مانگى له‌هاوڕێكانى برده‌وه.
ئه‌م دیاریكردنهى یانه‌ى لینگبى به‌هاریكاریی سپۆنسه‌ریی فه‌رمیی یانه‌كه (كۆمپانیاى Jetbull) بووه كه خه‌ڵاتێكى تایبه‌تى بۆ براوه‌ى كێبڕكێكه داناوه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پیرۆزبایی له رێزان-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ كردووه و ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه كه یاریزانى ناوبراو لاوێكى داهێنه‌ر و به‌هره‌مه‌نده
شایه‌نى باسه رێزان مه‌حمود كۆرلو براوه‌ى خه‌ڵاته‌كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكووره و له‌مانگى حوزه‌یراندا (5) یارى بۆ یانه‌كه‌ى له‌هه‌ردوو قۆناغى دووه‌م و پلاى ئۆفى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2019-2020دا كردووه و خاوه‌نى (1 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ) بووه.
