له‌مڕۆوه گۆڵپارێزه كورده‌كه بووه یاریزانى یانه‌یه‌كى به‌لژیكایی

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى گۆڵپارێزى كوردى (له‌ك)ى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێرسپۆلیس كۆتاییهات و له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1-7-2020 به‌فه‌رمى ده‌بێته یاریزانى یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ كه له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ)دا به‌شداره، به‌ڵام به‌هۆى رێكاره‌كانى خۆپارێزى وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و وه‌رنه‌گرتنى ڤیزا-وه تائێستا نه‌یتوانیوه بۆ پشكنینى پزیشكى رووبكاته به‌لژیكا و په‌یوه‌ندى به‌یانه نوێیه‌كه‌یه‌وه بكات.
به‌مهۆیه‌وه‌ش یانه‌ى پێرسپۆلیس پرسى ئه‌م یاریزانه به‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى تۆپى پێ/ فیفا ده‌كات بۆ پرس و راكردن، چونكه به‌پێى رێككه‌وتن ئه‌م گۆڵپارێزه بۆته موڵكى یانه‌كه‌ى به‌لژیكا و به‌پێى یاسا له‌مڕۆوه مافى ئه‌وه‌ى نییه به‌شدارى یه‌كه‌كانى مه‌شق و راهێنان و یارى له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێرسپۆلیس بكات.
له‌مڕووه‌وه یانه‌ى پێرسپۆلیس ده‌بێ قسه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ گۆڵپارێزه‌كه تا كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى پڕۆ لیگى یانه‌كانى ئێران له‌لاى خۆى بهێڵێته‌وه.
شایه‌نى باسه یانه‌ى رۆیاڵ ئهنتویرپ كه له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ)دا ركابه‌ریی ده‌كات، به‌پێى رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یانه‌ى پێرسپۆلیس-ى ئێرانی، عه‌لیڕه‌زا بیرانوند-ى ته‌مه‌ن 27 ساڵ و گۆڵپارێزى كوردى بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ گواستووه‌ته‌وه ریزه‌كانى له‌گه‌ڵ درێژكردنه‌وه‌ى بۆنده‌كه بۆ ساڵى چواره‌م له‌سه‌ر خواستى خۆى.

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport