په‌یمان سێ هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى یانه‌ى ئۆسكارشامن-ى سویدى بۆ هه‌فته‌ى سێیه‌مه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات و له‌هه‌مان كاتدا بردنه‌وه‌یه‌كى بهنرخیشى پێبه‌خشى.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، په‌یمان ئه‌لیاسى له‌خوله‌كى 90+6دا و له‌ئه‌نجامى جێبه‌جێكردنى لێدانێكى ناراسته‌وخۆدا توانى بهشووتێكى به‌هێز تۆڕى گۆڵى یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى بهه‌ژێنێت و گۆلًَى بردنه‌وه‌ى 1-0ى یانه‌كه‌ى تۆماربكات.
په‌یمان ئه‌لیاسى یاریزانى كورد كه له‌هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌ى ئۆسكارشامن-ى سویدى درێسى ژماره 99 ده‌پۆشێت له‌یارییه‌كه‌دا به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى ده‌ركه‌وت و له‌ئه‌نجامى فیكه‌ى فاوڵێك كه ناوبژیوان له‌لاى چه‌پى گۆڵى به‌رامبه‌ر و له‌ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سزادا بۆى ئه‌ژماركردن، په‌یمان وه‌ك ئه‌ندازیارى جێبه‌جێكردنى لێدانه راسته‌وخۆ و نارشاستهوخۆكاندا، توانى زۆر به‌جوانى و له‌دوایین ساتى یارییه‌كه‌دا گۆڵى بردنه‌وه بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و 3 خاڵى تر و پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌ى به 11 خاڵ له 5 یارى (3 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون) و (9-5 گۆڵ) بهیانهكهى به‌خشى.
شایه‌نى باسه پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى باشوور، په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌ر به‌تۆماركردنى 3 گۆڵ له 5 یارى و 449 خولهك یاریكردن، له‌خانه‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى گۆڵكه‌رانى گروپه‌كه دایه.

