دیلان سێیه‌م گۆڵى خۆى له‌گه‌ڵ یانه‌ى تۆرنس تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2020 له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، له‌خوله‌كى 18ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا دیلان كۆسیك سلێمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد گۆڵێكى تر‌ى بۆ یانه‌ى تۆرنس كرد و به‌ئه‌نجامى 3-0 له‌یانه‌ى لیندۆمه-یان برده‌وه و به‌مه‌ش بووه خاوه‌نى 3 گۆڵ له 5 یارى خوله‌كه‌دا.
دیلان-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌یارییه‌كه‌دا تا خوله‌كى 64 به‌درێسى ژماره 7 له‌هێڵى ناوه‌ند ده‌ركه‌وت و ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كرد و له‌خوله‌كى 18دا گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ یانه‌كه‌ى كرد و سه‌ره‌نجامیش له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى 3 گۆڵ و 3 خاڵیان بۆ یانه‌ى تۆرنس كۆكرده‌وه و بردنه‌وه‌ى دووه‌مى خوله‌كه‌شیان به‌یانه‌كه‌یان به‌خشى.
پاش ئه‌م بردنه‌وه‌یه ئێستا یانه‌ى تۆرنس به 8 خاڵ له 5 یارى (2 بردنه‌وه و 2 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) و (9-4 گۆڵ) له‌خانه‌ى حه‌وته‌مى
ئیتانى یانه‌كانى سوید دایه.
شایه‌نى باسه دیلان كۆسیك سلێمان كه له‌ساڵى 2019-ه‌وه بۆ یانه‌ى تۆرنس له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) بۆ تیمه‌كانى ناوچه‌ى باشوور یارى ده‌كات، تائێستا له‌هه‌ر 5 یارى یانه‌ى تۆرنس به‌شدارى كردووه و له‌كۆى 283 خولهك یاریكردندا، توانیویه‌تى 3 گۆڵ تۆماربكات.
