رۆژی جیهانیى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی له‌هاوپیشه‌كانم پیرۆز ده‌كه‌م

سه‌نگه‌ر زرار
رۆژى بڕیاردان له‌دامه‌زراندنی رێكخراوى (كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى- International Sports Press Association) ناسراو به (ئیپس-AIPS) كهڕۆژی (2-7-1924) بووه، وه‌ك (رۆژی جیهانیی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی) دیاریكراوه.
ئه‌م دیاریكردنه‌ش ساڵى 1994 له‌یادى (70) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى رێكخراوه‌كه بووه، واتا ئه‌مڕۆ 2ى مانگى ته‌ممووزى 2020 (رۆژی جیهانیی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی-World Sports Journalists Day) ماوه‌ى بیست و شه‌ش ساڵه بڕیارى لێدراوه و ته‌مه‌نى ئیپس-یش پێی نایه (96) ساڵ ته‌مه‌ن (1924-2020).
بیرۆكه‌ى دیاریكردنى رۆژی (7/2)، وه‌ك رۆژى جیهانیی رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشی بۆ واده‌ى به‌ستنى یه‌كه‌م كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی (ئیپس-Aips) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ڕۆژانی (1تا3-7-1924) له‌شارى پاریسى پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌ستراوه و له‌دووه‌م رۆژى كۆنگره‌كه‌دا بڕیار له‌دامه‌زراندنى (ئیپس) درا.
به‌مبۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمى خۆم ئاراسته‌ى ته‌واوى هاوپیشه‌كانم له‌كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
