هەواڵ

‎ڕیال مەدرید تیپی کچان بۆ ڕکابەری بارسێلۆنا دروست دەکات


‎یانەی ڕیال مەریدی ئیسپانی کە ۱۱۸ ساڵ پێش ئێستا دروست بووە، تا ئێستا تیپی تۆپی پێی کچانی نەبووە، ئەمەش ڕێخۆشکەر بوو بۆ یانەکانی دیکە بەتایبەت بارسێلۆنا کە کۆنتڕۆڵی خولی کچانی ئیسپانیا بکات لەپاڵ ئەتلەتیکۆمەدریدا، بۆیە ئیدارەی یانەی شاهانە ساڵی ڕابردوو بەبڕی ۳٠٠ هەزار یۆرۆ یانەی تاکۆنی لەئیسپانیا کڕییەوە، بەڵام دوێنێ بەڕەسمی ناوی تاکۆن گۆڕدرا بۆ کچانی ڕیال مەدریدو وەرزی داهاتوش بەپێکهاتەیەکی نوێوە بەشداری خولی ئیسپانیا دەکات.
‎جێی باسە ئەم تیپە وەرزی پێشوو لەلایەن یانەی بارسێلۆنا بە دوو یاری ۱٥ گۆڵی لێ کرا کە ناوی کلاسیکۆی کچانی لێ نرابوو.
‎لە نۆ وەرزی ڕابردوی خولی پیشەگەری کچانی ئیسپانیا، بارسێلۆنا ٥ نازناوی بردۆتەوەو ئەتلەتیکۆ مەدردید ۳ و بلباویش یەک نازناوی بەدەست هێناوە.

وێنەیەک لە وەرزی ڕابردوو
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close