ڕێنماییژیانی ئەستێرەكان

لەئیفلیج بونەوە بۆ خێراترینی جیهان

هەرگيز ھيوا لەدەس مەدە

“دکتۆرەکان ووتیان ناتوانی یەك چرکەش لەسەر پی٘ی خۆت بڕۆیت ، بەلا٘م دایکم ووتی تۆ دەتوانیت ،دایکم ڕاستی کرد “

مندال٘ەکە لە لەنی٘وان ۲۰خوشك و برادا هاتە دنیاوە ،
لەتەمەنی چوار سال٘یدا تووشی نەخۆشیەك بوو کەلایەکی جەستەی تووشی ئیفلیجـی هات ، بەم هۆیەوە قاچی چەپـی قال٘بی ئاسنی بۆ دانرا .

لەتەمەنی حەوت سال٘یدا تەواو لەجول٘ـه کەوت ، کەچووە نۆ سال٘یەوە تووشی پەتای “القرمزیة” هات ، دکتۆرەکان بەدایکیان ووت ماوەیەکی تر دەمری٘ـت و ئومی٘دی ژیان کردنی نەماوە

دایکی تەسلیمی قسەی دکتۆرەکان نەبوو مندال٘ەکەی لەم دکتۆر بۆ ئەو دکتۆر لەم نەخۆشخانە بۆ ئەو نەخۆشخانە دەبـرد ،
بەهەموو شی٘وەیەك هەول٘ی دەدا مندال٘ەکەی چارەسەر بکات و لەژیان بەردەوام بی٘ـت .

هەموو جاری٘ـك مندال٘ەکە دەیپرسی دایکە من باش دەبم ، دەتوانم جاری٘ـکی تر ڕێ بکەم و لەسەرقاچەکانم بڕۆم ؟!
دایکەکە بەتەواوی متمانە و بڕواوە وەلا٘می ئەدایەوە :
بەل٘ـی٘ ، بەل٘ـی٘ دەتوانیـت .
کچەکە دەیووت : دایکم وای لی٘ـکردم بڕوام بەخۆم هەبی٘ـت ، کۆڵ نەدەم بەردەوام بم، ئەگەری ڕووداني موعجیزە زۆره .

هەتا ڕۆژی٘ـك زانیان ڕی٘کخراوی٘ـك هەیە ڕاهی٘نان بەکەسانی ئیفلیج دەکەن، ئێمەش چووین بۆ ئەوێ .

چەندین ساڵ لەو شوی٘نە چارەسەرم وەرگرت و ڕاهی٘نانم کرد ؟ دوای ئەو ماوەیه توانیم لەسەر پی٘ـکانی خۆم ڕابوەستم دواتر ووردە ووردە دەمتوانی لەسەری بڕۆم ، پاشان پەیتا پەیتا بەرەو باشبوون دەچووم؟ وەك کەسی٘ـکی ئاسایی ڕی٘م دەکرد

دایکم داوای لی٘ـکردم کەیاریی باسکە بکەم ،
منیش چوومە تیپی باسکەی قوتابخانەکەمان
لەیەکی٘ـك لەیاریەکاندا ڕاهی٘نەر “ٳید تیمبل ” ئامادەبوو
زۆر سەرسام بوو بەجول٘ەخی٘راکانم داوای لی٘ـکردم برەو بەبەهرەکەم بدەم و لەیاریی ڕاکردندا بەشدار ببم

لەزۆر له پیشبڕکی٘کاندا کەلەناوخۆی شارەکەدا دەکرا بەژداریم دەکرد و سەرکەوتنی گەورەم تۆمار دەکرد

هەتا لە سال٘ی ۱۹٦۰توانیم بۆیەکەم جار بەژداری ئۆل٘مپیاد بکەم٫
توانیم سەرکەوتن بەدەست بهی٘نم

لەڕاکردنی ۱۰۰مەتریدا سەرکەوتنم بەدەستهی٘نا ،
توانیم بە١١ چرکە بیبڕم .
له ڕاکردنی ۲۰۰مەتریدا سەرکەوتنم تۆمارکرد
توانیم به ۲۳ چرکە بیبڕم.
لەڕاکردنی ٤۰۰مەتریدا سەرکەوتنم بەدەستهی٘ـنا
توانیم به ٤٤چرکه بیبڕم .

چەندین نازناو و مەدالیای ئال٘تونیم بەدەستهی٘نا
چەندین ژمارەم شکاند و ڕیکۆردی نوی٘م تۆمارکردم

من “ویلما رودولف”ي ئەمريكيم
کەبەخی٘راترین ئافرەتی جیهان ناسراوم..

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close