هەواڵ

پاڵەوانێکی عەرەبی ناتوانێت خواردنی منداڵەکانی دابین بکات و مەدالیاکانی دەفرۆشێت

پاڵەوانێکی پێشوی عێراق بۆ یاری زۆرانبازی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەبەر نەبونی و هەژاری پێی نا بەجەرگی خۆیداو لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاند چیتر توانای نەماوەو میدالیاکانی نمایش دەکات بۆ فرۆشتن کەیادگاری پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی و ئاسیایی خۆیەتی و بەدەستی هێناون.


عەزیم رەسول یەکێکە لەپاڵەوانەکانی زۆرانبازی عێراقی و ئاسیایی کەلە پارێزگای دیوانییە دادەنیشێت و لەم سەردەمی کۆرۆناو بارودۆخە نەخوازراوەدا بێ ئیشی و نەبوونی وای لێ کرد کەداوای ئەوە بکات ئامادەیە منداڵەکانی ببەخشێت بەهەر کەسێک کە بتوانێت بۆی بەخێوبکات و خواردنی ڕۆژانەیان پێ بدات.
عەزیم رەسول وتویەتی جاران کاری شۆفێری تەکسی کردوەو ژیانی ڕۆژانەی دابین کردوە، لەگەڵ ئەوەی کەپێشتریش لەکارەکەی کە فەرمانبەری وەزارەتی ناوخۆ بوە دوورخراوەتەوە.
بۆیە بارودۆخی ژیانی زۆر قورس بووەو ناچار بوە کە بنوسێت: ئامادەم منداڵەکانم ببەخشم و میدالیاکانیشم دەفرۆشم کەجوانترین یادگارییەکانی ژیانمن.


ئەم هەواڵە میدیا عێراقیەکانی هەژاند و بەزوویی پەیامی ئەو پاڵەوانەیان گەیاندە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی، ئەوەش وەزیری ناوخۆی هێنایە قسەو بڕیاریدا کە ناوبراو بگەڕێنێتەوە بۆ کارەکەی پێشوی کەکارمەندبوە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق.
ئێستا پاڵەوانەکەی پێشووی عێراق سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە دەنگی ئەویان گەیاندوەو توانیویانە لەو نەهامەتیەی توشی بوە ڕزگاری بکەن.
جێی باسە رەسول عەزیم زیاد لە ٥٠ جار بوەتە پاڵەوانی عێراق و هەشت جاریش لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکان میدالیای بۆ عێراق بەدەست هێناوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close