هەواڵ

یاریزانیێکی عێراقی بۆ خولی ئینگلتەرا

دوای بەسەربردنی دوو وەرز لەگەڵ تیپی لاوان دواجار بەهۆی ئاستبەرزی و لێهاتووییەوە یانەی سوانزی سیتی گرێبەستێکی پیشەگەریی بۆ ماوەی یەک وەرز خستە بەردەم عەلی حەمادی عێراقی و سەریخست بۆ تیپی یەکەم، بەوەش ئەو یاریزانەی کرایە خاوەنی یەکەم گرێبەستی پیشەگەریی لەژیانی وەرزشیدا.

یانەی سوانزی سیتی کەلەدووەم بەرزترین خولی ئینگلتەرا ناسراو بە (چامپیۆنشیپ) یارییدەکات بەهۆی بەرزی ئاستییەوە عەلی حەمادی تەمەن ١٨ ساڵی سەرخست بۆ تیپی یەکەم، ئەو یاریزانەش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کەبووە خاوەنی یەکەمین گرێبەستی پیشەگەریی ئەویش دوای یارییکردنی بۆ یانەی ترانمێر رۆڤەر و هەروەها یانەکەی ئێستای لەئاستی لاواندا.

عەلی حەمادی ساڵی ٢٠٠٢ لەپارێزگای مەیسانی خوارووی عێراق لەدایک بووە لەتەمەنی یەک ساڵی خۆیدا خانەوادەکەی بەهۆی جەنگی عێراقەوە ئاوارەبوون و لەبەریتانیا و بەدیارییکراوی لەلیڤەرپوڵ گیرسانەوە، لەتەمەنی ١٣ تا ١٦ ساڵی عەلی لەتیپی لاوانی یانەی ترانمێر رۆڤەرز یاریی کردووە و دواتر چۆتە تیپی لاوانی یانەی سوانزی سیتی.

ساڵی رابردوو حەمادی دوو یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ئەنجامدا و گۆڵێکیشی تۆمارکرد، ئەو یاریزانە لەهێڵی هێرشبەریی یاریدەکات و چاوەڕێی ئایندەیەکی گەشی لێدەکرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close