راهێنه‌رى كلوب پروچ داواى رۆیشتنى هێرشبه‌ره كورده‌كه ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش ته‌واوبوونى ماوه‌ى خواستنهكهى له‌گه‌ڵ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى به‌لژیكایی، كاوه ره‌زایی هێرشبه‌رى كورد گه‌ڕایه‌وه یانه‌ى بروچ (كلوب بروچ)ى هه‌مان وڵات، به‌ڵام راهێنه‌رى یانه‌كه پێویستى به‌تواناكانى نییه و داواى كردووه له‌یانه‌كه‌دا بڕوات.
كاوه ره‌زایی كرماشانى و هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌ى پروچ-ى به‌لژیكایی و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌ستى به‌مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌سازییه‌كان كردۆته‌وه بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ)، به‌ڵام به‌پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى (هیت نیوزبلاد)ى به‌لژیكایی كه لهسهرچاوهیهكى تایبه‌ته‌وه زانیویه‌تى كه فیلیپ كلیمنت-ى راهێنه‌رى كلوب پروچ پاش راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى یانه‌كه، ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندوون كه پێویستى به‌هه‌ریه‌كه له‌یاریزانان كاوه ره‌زایی و هه‌ردوو یاریزانى به‌لژیكایی (لویس ئۆپیندا و سیبولت ڤلیتینك) نییه و ده‌بێ له‌یانه‌كه‌دا بڕۆن، چونكه ئاماده‌نین تا وه‌ك یاریزانى سه‌ره‌كى له‌یانه‌ى پروچ یارى بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى دركاندووه كاوه ره‌زایی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كههاوینى ساڵى 2018 تا هاوینى ساڵى 2022 به‌پێى بۆندێك له‌یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-وه به‌بڕى پێنج ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ى بروچ، بێشك له‌وانه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى راهێنه‌ر سوود له‌تواناكانى نابینێت، یانه‌ى ناوبراو بیفرۆشێت و دوو یاریزانه‌كه‌ى تریش به‌خواستن بداته یانه‌كانى تر.
هێشتا روون نییه چاره‌نووسى كاوه ره‌زایی كرماشانى چى به‌سه‌ردێت، ئایا له‌یانه‌ى پروچ ده‌مێنێته‌وه یان ده‌یفرۆشن یاخود به‌شێوه‌ى خواستن دووباره ده‌یده‌نه‌وه به‌یانه‌ى رۆیالأ شارلروا، كه وه‌رزى 2019-2020ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا به‌خواستن یارى بۆكردن.
