وتار

گواستنەوەی یاریزانان دوای کۆرۆنا

سانێ و ڤێرنەر چامپیۆنس لیگیان جێهێشت بۆ یانە نوێیەکانیان، کۆرۆنا کات و نرخ و زۆرشتیتری لە گواستنەوەی یاریزانان گۆڕی.

ڤایرۆسی کۆرۆنا نەک تۆپی پێی بۆ ماوەیەکی زۆر راگرت، بەڵکو هەندێک گۆڕانکارییکرد کە پێشبینی نەکراو بوو لە تۆپی پێ دا، ئێمە لێرەدا تەنها لە گواستنەوەی یاریزانانەوە سەیری ئەکەین.

کاتی گواستنەوە: لە ئێستادا کاتی گواستنەوە یاریزانان تەواو تێکەڵاو بوە، هەر خولێکی ئەوروپا سەیر ئەکەیت یاساکەی جیاوازە لەگەل ئەویتر، بەڵام ئەوەی زیاتر دیارە ئەوەیە کە لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا و ئەڵمانیاش لەگەل تەواوبونی یاریەکانی ئەم وەرزە دەرگای گواستنەوەی یاریزانان ئەکرێتەوە، هەروەها یوفا پلانی داناوە کە ٥-١٠ کۆتایی بە ماوەی گواستنەوەی یاریزانان بهێنێت و لە ٦-١٠ لیستی ناوی یاریزانان پێشکەشی یوفا ئەکرێت بۆ چامپیۆنس لیگ و ئەوروپا لیگ.

نرخی یاریزانان: بێگومان نرخی یاریزانیش بەهۆی ئەم باردۆخەوە تەواو گۆڕانکاری بەسەردا هاتوەو کەم بۆتەوە، ئیکاردی بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، حەکیمی بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، ڤێرنەر ٥٣ ملیۆن یۆرۆ، ئەوەی تا ئێستا بینیومانە زۆر ئاستەمە بۆندی سەروو ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ببینین، ئەمە جگە لەوەی گۆڕینەوەی یاریزانان زۆر ئەبن.

بۆندی یاریزان! کۆرۆنا کێشەیەکی تری هێناوەتە پێشەوە کە چاوەڕوان نەکراوبوو، لە ٣٠-٦ وەرزی پێشوو کۆتایی دێت و لە ١-٧ بەپێی بۆندی یاریزان و ساڵی دارایی بە وەرزی نوێ حساب ئەکرێت، بۆ نمونە یاریزانێکی وەکو کاڤانی دەڵێت من بۆندەکەم لەگەل پاریس کۆتایی هاتوەو ناگەڕێمەوە پاریس و بیر لە دۆزینەوەی تیپی نوێ ئەکەمەوە بۆ چی بێمەوە پاریس بۆ ٢ مانگ تا لە چامپیۆنس لیگ یاری بکەم؟ بەڵام تیاگۆ سیلڤا کە بۆندەکەی ئەویش کۆتایی هاتوە دەڵێت ٢ مانگیتر دەمێنمەوە. تیمۆ ڤێرنەر کە لە لایپزیگەوە چوە چێڵسی بڕیاریدا ئەو یاریانەی ماویەتی لەگەل لایپزیگ لە چامپیۆنس لیگ تەواوی نەکات و لەبری ئەوە لەگەل چێڵسی لەمانگی ٨ ئامادەکاری ئەکات بۆ وەرزی نوێ. هەر دوێنێ کە بینیمان سانێ بۆندی لەگەڵ بایرن میونخ ئیمزاکرد، ئەم ئەستێرە ئەڵمانیە بڕیاریدا مان سیتی جێبهێڵێت و وەرزەکەی لەگەڵ تەواو نەکات سەرەڕای ئەوەی ئەگەرێکی زۆری هەبوو لەگەڵ سیتی چامپیۆنس لیگ بباتەوە، بەڵکو سانێ لە ئێستادا دەچێت بۆ پشوو پاشان ماوەیەکی کەم دەگەڕێتەوە بایرن بۆ ئامادەکاری وەرزی نوێ. فیفا رێگەی داوە یانەکان هەرچۆنێک دەیانەوێت لەسەر ئە بۆندانە ڕیکبکەون، یەعنی دەکرا سانی و ڤێرنەر لەگەل یانەکانی پێشویان بمێمنەوە تاکۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام ئەو یاریزانانە دەیانەوێت بەزوویی بڕۆنە تیپە نوێیەکانیان و ئامادەکاری بکەن بۆ وەرزی نوێ، بێگومان ئەگەر لەو کاتەشدا توشی پێکان ببن ئەوە زیانی زۆریان بەردەکەوێت لە یانە نوێیەکە.

لەکۆتاییدا دەبێت ئەوە بزانین لە مانگی ٨ ەوە بازاری گوستنەوەی یاریزانان گەرم ئەبێت و ئێمەش چاوەڕێین بزانین بازاڕی دوای کۆرۆنا چۆنە!

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close