هەواڵ

بۆ دژایەتی کاسیاس دەکرێت؟

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا یادی ٨ ساڵەی بەدەستهێنانی یۆرۆی ٢٠١٢ ی کردبوە بە ڤیدیۆیەک، بەڵام ئەوەی سەیربوو کاسیاسی کاپتنی ئەوکات لە ڤیدیۆکەدا زۆر بە کەمی وەکو یاریزانێکی باکگراوند دەردەکەوێت(ڤیدیۆکە لە کۆمێنتە)، لەبەرامبەردا ئەستێرەکانیتر ناو وێنەکانیان چەند جارێک پیشان ئەیات، تەنانەت چەندین یاریزان هەبوون خولەکێک یاریان نەکردبوو لە ڤیدیۆکەدابوون.

لەو بارەیەوە کاسیاس لە تویتەر دەنوسێت : نازانم ئەگەر کارێکی هەڵەم کردبێت لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا! ئەگەر کردبێتم ، ئەوە داوای لێبوردن دەکەم! هەرگیز لە یادت ناکەم 🇪🇸…

جێی سەرنجە بڕیارە لە ١٠-٧ ئیسپانیا یادی ١٠ ساڵەی بەدەستهێنانی جامی جیهانی بکاتەوەو دەوترێت کاسیاس بانگهێشت نەکراوە.

کاسیاس پێشتر خۆی کاندید کردبوو بۆ سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا کە لە ئێستادا روبیالیس سەرۆکایەتی دەکات، بەڵام کاسیاس بەقسەی خۆی دەڵێت بەهۆی کۆرۆناوە پاشەکشەی کردوە.

لە کۆتاییدا دەکرێت کێشەی کاسیاس تەنها خۆ هەڵبژاردنی بێت دژی سەرۆکی ئێستا، یان هۆکارێکیتربێت لە داهاتوو ئاشکرا دەکرێت، بەڵام ئەوە ڕونکە کە کاسیاس نەک تەنها لای هاندەرانی ریاڵ مەدرید بەڵکۆ لە هەرێمی کەتەلۆنیا و باسک و تەواوی ئیسپانیا خۆشەویست.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close