هەواڵ

مامۆستایەکی وەرزش یاریگایەکی چیمەنی سروشتی دروست دەکات


ئەگەرچی ساڵانی پێشوو چەند قوتابخانەیەک لەپارێزگای سلێمانی لەپلانی خزمەت کردن بەخوێندن و وانەی پەروەردەی وەرزشی یاریگای تارتان و چیمەنی دەستکردیان بۆ کرا، بەڵام بەشی هەرە زۆری قوتابخانەکان لەگۆڕەپان و پێداویستی وەرزشیش بێ بەشن.
جیاواز لەوانەو لەشاری قەڵادزێ و لەیەکێک لەقوتابخانەکانی سەربە بەڕێوبەرێتی پەروەردەی پشدەر، مامۆستایەکی وانەی پەروەردەی وەرزش بەناوی (خالید حەمەد ئیبراهیم) هەڵسا بەچاک کردن و دروست کردنی یاریگایەکی نمونەیی و چیمەنی سروشتی بۆ قوتابخانەکە.
مامۆستا خالید تایبەت بە کوردسپۆرت وتی: بۆئەوەی قوتابیان بێ بەش نەبن لەوەرزش و دووریش بن لەئازاری کەوتن، دوای سێ ساڵ ماندووبون و کارکردن، توانیمان ببین بە خاوەنی یاریگایەکی چیمەنی سروشتی کەدەتوانم بڵێم تاکە قوتابخانەیە لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی کەیاریگاکەی چیمەنی دەستکردبێت.
مامۆستا خالید وتیشی بەهەوڵ و ماندوبونی خوێندکارو مامۆستاو بەڕێوبەری هەردوو قوتابخانەی (شاکۆ و هۆشەنگ)ی بنەڕەتی توانیمان یاریگاکە دروست بکەین ، ئێستاش لەوانەیە بەهۆی تەواوبونی ساڵی خوێندنەوە کەمێک بژاردکردنی بوێت، ئەوەش چارەسەردەکەین، هەروەها کێشەی تەپ و تۆزو قوڕو لیتەی پێشوشمان چارەسەربوو.
جێی باسە چیمەنی سروشتی یەکێکە لەگونجاوترین زەوییەکان بۆ وەرزشکردن و لەڕووی زانستییەوە چەندین سودی هەیەو پارێزراوترە بۆ ئەو کەسانەی وەرزشی لەسەر دەکەن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close