رێوان ئه‌مین ناوى له‌نێو باشترینه‌كانى دواههفتهى ئالسڤێنسكان دایه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
رێوان ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى لهدواههفتهى یارییه‌كانى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا پێشكه‌شى كرد و تیایدا بردنه‌وه‌ى بهیانهكهى به‌خشى، ناوى چووه نێو پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ى خوله‌كه.
ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان كه‌ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندنكاران و شاره‌زایانى یارى تۆپى پێ به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و تیایدا وه‌ك مینبه‌رێك شیكارى بۆ یارییه‌كان و ئاستى یاریزانان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پێكهاته‌ى باشترین 11 یاریزانى هه‌فته (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته)ى پێنجه‌مى ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020ى بڵاوكرده‌وه و له‌نێو پێكهاته‌كه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار ناوى رێوان ئه‌مین-ى یاریزانى لاوى كوردى یانه‌ى ئۆسترسوند ده‌بینرێت.

هه‌ڵبژاردنى رێوان خالید ئه‌مین زه‌رۆ-ى یاریزانى لاوى كوردى شارى دهۆك و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و هۆڵه‌ندى، پاش ئه‌وه هات رۆژى 1ى ته‌موزى 2020ى له‌یارى یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى كالمار كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان ئه‌نجامدرا، توانى بهپهناڵتى گۆڵى دووه‌م و بردنه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى و یه‌كه‌م گۆڵى خۆى له‌كاروانى یاریكردنى له‌خوله‌كه‌دا تۆماربكات.
شایه‌نى باسه رێوان-ى ته‌مه‌ن 24 ساڵ له ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ئه‌مساڵدا تائێستا له‌هه‌ر (5 یارى) یانه‌ى ئۆسترسوند (450) خولهك به‌شداربووه و خاوه‌نى 1 گۆڵه كه بهپهناڵتى كردوویه‌تى.