هەواڵ

راهێنەرێکی کورد لەخولی ئیمارات داواکراوە

سەردار محەمەد راهێنەری بەئەزموون و پیشەگەری کورد بۆ توانای جەستەیی لەلایەن یانەی عەجمانی ئیماراتییەوە داواکراوە تا بۆ جاری سێهەم لەگەڵ ئەو یانەیە کاربکات، ئەو راهێنەرەش لەزاری خۆیەوە هەواڵەکە پشترادەکاتەوە و ئاشکرایدەکات لەگەڵ راهێنەرێکی فەڕەنسی رکابەریی دەکات لەسەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەری توانای جەستەیی لەو یانەیە.

رۆژنامەی ئەڤرۆی شاری دهۆک ئاماژە بەوە دەکات سەردار محەمەد کەئێستا راهێنەری توانای جەستەیی یانەی شوڕتەیە پێشتریش راهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەی عێراق بووە، لەلایەن ئیدارەی یانەی عەجمانی ئیماراتییەوە پەیوەندی پێوەکراوە تاوەکو لەوەرزی نوێدا لەگەڵیان کاربکات.

ئەو راهێنەرە کوردە لەدایکبووی شاری دهۆکە و لەژیانی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ زۆربەی یانەکانی عێراق لەوانە هەولێر، زاخۆ، زەورا، قووەجەویە و شوڕتە کاریکردووە، هەروەها راهێنەری توانای جەستەیی هەڵبژاردەکانی لاوان و ئۆڵۆمپی و نیشتیمانی عێراق بووە، پێشتر ئەو راهێنەرە لەقەتەر و ئیمارات لەکاتی کەمپی مەشق و راهێنانی یانە ئەوروپییەکان لە کەنداو لەگەڵ هەریەکە لەیانەکانی بایرن میونخ و ئەی سی میلان و مانچستەر یونایتد بەشێوەیەکی ئەزموونی کاریکردووە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close