هەواڵ

به‌ره‌كات بووه‌ فریادڕه‌سى یانه‌كه‌ى و له‌دۆڕاندنێكى مسۆگه‌ر رزگارى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا بووه‌ فریادڕه‌سى یانه‌كه‌ى و به‌تۆماركردنى گۆلێكى كوشنده‌، یانه‌ى وه‌حده‌-ى شارى دیمه‌شقى پایته‌ختى له‌دۆڕاندنێكى مسۆگه‌ر رزگار كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 3-7-2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌فته‌ى 23ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى وه‌حده‌ له‌سه‌ر یاریگاى تشرین له‌شارى دیمه‌شق كه‌ یاریگاى خۆیه‌تى له‌گه‌ڵ یانه‌ى جه‌بله‌-ى میوانى كه‌وته‌ داوى یه‌كسانبوونى (1-1)ه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد (یوسف محه‌مه‌د)ى به‌رگریكار و (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات)ى هێرشبه‌ر.

نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتاییهات و له‌نیوه‌ى دووه‌مدا سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى یاریزانانى یانه‌ى وه‌حده‌ باشتر بینران، به‌ڵام یانه‌ى جه‌بله‌ له‌خوله‌كى 71 له‌ڕێگه‌ى محه‌مه‌د لولو تاكه‌ گۆڵى خۆى كرد و یارى به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو، له‌خوله‌كى 89دا عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد گۆڵى به‌رامبه‌ر 1-1ى بۆ یانه‌ى وه‌حده‌ هێناوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ى هاوسه‌نگ كرده‌وه‌ و یانه‌كه‌شى له‌دۆڕاندنێكى مسۆگه‌ر رزگاركرد.

به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى وه‌حده‌ له‌خانه‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا جێگیر بوو به‌ 37 خاڵ له‌ 23 یارى (9 بردنه‌وه‌، 10 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن) و (25-18 گۆڵ).

شایه‌نى باسه‌ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه‌ ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌ له‌دایكبووى شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستانه‌ و تائێستا به‌درێسى ژماره‌ 9ى یانه‌ى وه‌حده‌ توانیویه‌تى 9 گۆڵ له 15 يارى ‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020 تۆماربكات كه‌ 3 گۆڵى به‌په‌ناڵتى بووه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close