وتار

ڤار و فۆرمەی گۆڵپارێزان

د. دیار کمال اسعد
مامۆستا لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
ڕاهێنەری گۆڵپارێز


لەم ماوەیە چەند حاڵەتێک لە یاریەکاندا زۆر سەرنجی ڕاکێشاین کە تێیدا گۆڵپارێزان لە کاتی یاریدا سەرکەوتووبون لە گەڕاندنەوەی پیناڵتی بەڵام بەهۆی سستەمی ڤار لێدانەکە دووبارە کرایەوە .
بێگومان خۆشترین هەستە کە گۆڵپارێز بتوانێ لێدانی پیناڵتی بگەڕێنێتەوە و ئەچێتە نا لاپەڕەکانی مێژوویەوە بە تایبەت لەناو یاریدا ، دوای گەڕاندنەوەش ئەو گۆڵپارێزە بە ئاستێکی باڵاتر دەرئەکەوێ و کاریگەری و ڕۆڵی باشتر دەگێڕێ بۆ بەرگریکردن لە گۆڵەکەی.
ئەمەوێ بڵێم پەیڕەوکردنی ئەم هەموارکردنە لە یاسای تۆپی پێ جگە لە وەی کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر جۆش و خرۆشی بینەر ، هەروەها زۆر ئەستەمە بۆ گۆڵپارێز کە بتوانێ سەرکەوتووبێ لە گەڕاندنەوەی تۆپ لەبەر هۆکاری قەبارەی گۆڵ و خێرای قاچی لێدەری تۆپ ، بۆیە کاتێ لێدانەکە دووبارە دەکرێتەوە و گۆڵ دەکرێ کار لە فۆرمەی گۆڵپارێز دەکات .
بێگومان پێش ئەم هەموارکردنە دیراسەی وورد و درشتی بۆ کراوە بەڵام لە بۆتەی مەیدانا ڕەنگدانەوە و لێکەوتەی تری هەیە ڕەنگە لە داهاتوو دەربکەوێ .
٭فۆرمە : لە زانستی مەشق کردن بریتیە لە حاڵەتی نمونەیی یاریزان لە ڕووی (دەرونی، تەکتیکی،تەکنیکی،جەستەیی) کە لە ئامادەباشیدایە بۆ بەشداریکردن لە ڕکابەری .

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close