هەواڵهونەرە بەرگریەكان

(عه‌بدولمه‌ناپ نورمه‌حه‌مێدۆڤ)ی باوكی حه‌بیب كۆچی دوای كرد.

له‌دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌یدا و مانه‌وه‌ی له‌ ژێرچاودێری وردی پزیشكیدا( عه‌بدولمه‌ناپ )باوك و ڕاهێنه‌ری پاڵه‌وانی جیهانی (حه‌بیب نورمه‌گه‌مێدۆڤ)له‌ ته‌مه‌نی ٥٨ ساڵی دا كۆچی دوای كرد.‌

له‌ پاش مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك عه‌بدولمه‌ناپ به‌هۆی بوونی زیانێكی زۆری ئاسه‌واری كۆڤید١٩كه‌ بووه‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی سه‌كته‌ی مێشك لێیبدات و كۆچی دوای بكات.

عه‌بدولمه‌ناپ‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر ژیانی وه‌رزشی حه‌بیب هه‌میشه‌ به‌ نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی باسی كردووه‌,‌ چه‌ندین یاریزانی جیهانی له‌ بواره‌ جیاجیاكانی هونه‌ری جه‌نگی درووست كردووه‌.
مردنی عه‌بدولمه‌ناپ كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكه‌وته‌وه‌
و كۆنه‌ر مه‌گریگۆر له‌كاتی نه‌خۆش كه‌وتن و مردنیشیدا هاوخه‌می خۆی بۆ حه‌بیب و خێزانه‌كه‌ی ده‌ربڕی كه‌ دژایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان حه‌بیب و كۆنه‌ر هه‌یه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close