كاپتنه كورده‌كه‌ى ئیستقلال گومانى كۆرۆناى لێده‌كرێ و له‌ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
به‌گومانى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كاپتنه كورده‌كه‌ى یانه‌ى ئیستقلال و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران له‌ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه.

پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ 3ى ته‌مموزى 2020 تێستى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ ژماره‌یه‌ك یاریزانى یانه‌ى ئیستقلالى تاران كرا له‌نێوانیاندا وریا غه‌فورى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كوردى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران و به‌رگریكار و كاپتنى یانه‌كه، ده‌ركه‌وت كه گومانى تووشبوون بهڤایرۆسهكهیان لێده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێستا له‌ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه.
وریا غه‌فورى سنه‌یی له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ رۆژنامه‌ى پاڵه‌وان كه له‌شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان چاپ و بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ى دووپاتكردۆته‌وه كه هه‌ست بهئازارى جه‌سته‌ى ده‌كات، به‌ڵام به‌گشتى ته‌ندروستى باشه و ئێستا له‌ماڵه‌وه خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه.

وریا غه‌فورى ته‌مه‌ن 32 ساڵ كه یه‌كه‌م یاریزانى یانه‌ى ئیستقلالى شین پۆش بوو تێستى كۆرۆنا-ى ئه‌نجامدا، گومانى ئه‌وه له‌خۆى و 7 یاریزانى تر‌ى یانه‌كه ده‌كرێت كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بن.
به‌مهۆیه‌وه كاپتن وریا غه‌فورى ناتوانێ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى گه‌شت بكات و سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 5ى ته‌مموزى 2020 له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى پارس جنوبى جه‌م له‌هه‌فته‌ى 23ى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى ئێران (پڕۆ لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020دا به‌شدارى بكات كه یارییه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.