هەواڵ

هەلی گرتنی پلەکانی پێشەوە لەبەردەم داڵکوردە

ئەمڕۆ جەولەیەکی تر لەیارییەکانی خولی سۆپەرئێتانی سوید بەڕێوەدەچێت و یانەی داڵکورد بۆ چوونە پێشەوە لەریزبەندی پێویستی بەبردنەوە هەیە تاوەکو چیتر لەرکابەریی لەسەر نازناو یاخود پێشەنگی ریزبەند دوا نەکەوێت.

لەیارییەکەی ئەمڕۆدا کەکاتژمێر ٤ بەکاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت، داڵکورد میوانداریی یانەی دێگیرفۆرس دەکات و جگە لەبردنەوە هیچ رێگەچارەیەکی لەبەردەمدا نیە بۆ مانەوەی لەبازنەی ململانێکان.

دوای تێپەڕینی سێ هەفتە بەسەر یارییەکانی خولەکە داڵکورد خاوەنی ٥ خاڵە لەبردنەوەیەک و دوو یەکسانبوون، ئەگەر چی دۆڕاندنی نیە بەڵام لەپلەی شەشەمی ریزبەندی وەستاوە و بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆ و لەئەگەری دۆڕاندنی رکابەرەکانی هەنگاوێکی گەورە هەڵدەنێت و دەچێتە پێشەنگی ریزبەندی.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close