هەواڵ

وەزیری پەروەردە بەدواداچون بۆ ڕاپۆرتێکی کورد سپۆرت دەکات

دوا بەدوای بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتێک لەسەر قوتابخانەیەک لەقەڵادزێ کەمامۆستایەکی وانەی پەروەردەی وەرزش لەگەڵ خوێندکار و مامۆستاکانی هاوڕێی یاریگایەکی چیمەنی سروشتیان دروست کردوە تا بەباشی وانەی وەرزشی تێدا بخوێنرێت، ئەوەش هەر بەزووی بەناو سۆشیاڵ میدیادا بڵاوبۆوەو بوو بە جێی سەرنجی هاوڵاتیان و خوێنەران و بەکارێکی ناوازە دانرا.
لای خۆشیەوە دکتۆر (ئالان محەمەد سەعید) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای بینینی ڕاپۆرتەکەی پێگەی کوردسپۆرت، بەتەلەفۆن پەیوەندی کرد بە (خالید حەمەد)مامۆستای وەرزشی قوتابخانەکەو سوپاس و دەست خۆشی وەزارەتی پەروەردەی بۆ دەربڕیوەو سەربەرزی خۆی بەکەسانی دڵسۆزو ئیشی باشی لەو جۆرە پێگەیاندوە.
جێی باسە پێکەی کوردسپۆرت، پێگەیەکی نوێیەو کەمتر لەمانگێکە لەلایەن ناوەندی وەرزشی کوردستانەوە دامەزراوە بەئامانجی خزمەتی وەرزش و وەرزشکارانی کوردستان و یەکێک لەکارەکانیشی ناساندنی ئەستێرەو کەسانی دڵسۆزی بواری وەرزشە.

لینکی راپۆرتەکەی پێشوی کوردسپۆرت کە وێنەو زانیاریەکانی تێدایە

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close