هەواڵ

محەمەد سەڵاح گوندەکەی بوژاندۆتەوە


محەمەد سەڵاحی میسری بەردەوامە لەهاوکاری کردن و ئەمجارەش ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی بۆ گوندەکەی دابین کرد.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی میسر دوای بردنەوەی پریمەلیگ لەگەڵ یانەکەی، لەسەر داهاتی خۆی و لەچوارچێوەی کارە خێرخوازیەکانی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتنی بۆ نەخۆشخانەی گوندی (نجریج) ی شوێنی لەدایک بوونی خۆی کڕیوەو بۆی ناردون کە نرخەکەی نزیکەی ٤٠ هەزار دۆلار بوە.


ئەمەش بۆ ئەوەی لەئێستادا و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کەرتی تەندروستی ڕووبەڕوی بارگرانی بۆتەوەو سەڵاحیش ئەو کارەی بە پێویست زانیوە بۆ دانیشتوانی ناوچەکەی خۆی، لەگەڵ ئەوەی پێشتریش بەردەوام کاری دیکەی بۆ کردون، لەوانە پەیمانگایەکی دینی و یەکەیەکی شۆردنی گورچیلەو چەندین خزمەتگوزاری دیکە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close