هەواڵ

له‌سوید یانه‌كه‌ى كوردان یه‌كه‌م یارى سوپێرتانى 2020ى دۆڕاند

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

له‌سوید یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى ئه‌م وڵاته‌ یه‌كه‌م یارى خۆى له‌سوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید له‌سه‌ر یاریگاى خۆشی دۆڕاند و چه‌ند پله‌یه‌كیش له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌دا هاته‌ خواره‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ى ته‌مموزى 2020 یانه‌ى دالكورد له‌یاریگاى ستۆرا ڤاڵا له‌شارى ئۆپسالا له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ی چواره‌مى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 كه‌ به‌ (سوپێرتان) ناسراوه‌، میوانداریی له‌یانه‌ى دیگرفۆرس كرد و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش 1-2 له‌به‌رامبه‌ر میوانه‌كه‌یدا دووچارى شكستهات و به‌مه‌ش تامى یه‌كه‌م دۆڕاندنى له‌خولى ئه‌مساڵ چه‌شت.

یانه‌كه‌ى كوردان نیوه‌ى یه‌كه‌مى 0-1 دۆڕاند و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا گۆڵێكى ترى لێكرا و ئه‌نجام بوو به‌ 2-0 بۆ یانه‌ى دیگرفۆرس، به‌ڵام توانییان له‌خوله‌كى 58دا له‌ڕێگه‌ى جۆن ستێنبێرگ گۆڵێك تۆماربكه‌ن و جیاوازییه‌كه‌ بۆ 1-2 كه‌مبكه‌نه‌وه‌، هه‌ر له‌یارییه‌كه‌دا یانه‌ى میوان له‌خوله‌كى 67دا په‌ناڵتییه‌كى له‌ده‌ستدا، سه‌ره‌نجام یانه‌ى دالكورد نه‌یتوانى پاڵپشت به‌یاریگاى خۆى پارێزگارى له‌ئه‌نجامه‌ باشه‌كانى بكات و 1-2 یارییه‌كه‌ى دۆڕاند و دووچارى یه‌كه‌م شكست بوو له‌سه‌ر ده‌ستى یانه‌ى دیگرفۆرس.

به‌م شكسته‌، یانه‌ى دالكورد به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له‌پله‌ى پێنجه‌مه‌وه‌ بۆ پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى یانه‌كانى سوپێرتانى سوید دابه‌زى به‌ 5 خاڵ له‌ 4 یارى (1 بردنه‌وه‌ و 2 یه‌كسانبوون و 1 دۆڕاندن) و (7-3 گۆڵ) و جیاوازى (+5 گۆڵ).

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close