كارزان ئه‌لیاسى بۆ وه‌رزێكى تر له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى فوتساڵى كوردان به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كارزان ئه‌لیاسى یاریزانى لاوى كورد گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى فوتساڵى كالمار كه یانه‌یه‌كى كوردانى سویدى تاییهتمهند به‌یارى فوتساڵ بۆ وه‌رزێكى تر درێژكرده‌وه و له‌ئێستاوه ئاماده‌یه بۆ یارى كردن له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا.
كارزان ئه‌لیاسى كه وه‌رزى پێشوو 2019-2020 له‌گه‌ڵ دروستبوونى یانه‌كه یارى بۆ یانه‌ى فوتساڵى كالمار كرد، بۆ وه‌رزى 2020-2021 گرێبه‌سته‌كه‌ى درێژكرده‌وه و به‌پێى بڕگه‌یه‌كى گرێبه‌سته‌كه‌ش مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ وه‌رزى دواتریش به‌شێوه‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌رده‌وام بێت، گرێبه‌سته‌كه‌ش له‌ڕۆژى 15-8-2020ه‌وه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى ده‌ستپێكردنى خوله‌كانى فوتساڵ ئه‌ژمارده‌كرێ.

له‌مباره‌یه‌وه واین بالمبۆرگ-ى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشى یانه‌كه بهپێگهى فه‌رمیی یانه‌كه‌ى راگه‌یاند كه كارزان یاریزانێكى به‌هره‌مه‌نده و به‌رگریكردن خاڵى به‌هێزى یاریكردنێتى، هه‌رچه‌نده له‌كاتى یارییه‌كاندا هه‌ردوو سیفاتى به‌رگریكردن و هێرشبردنیشى هه‌یه.
یانه‌ى فوتساڵى كالمار كهوهرزى داهاتوو 2020-2021 له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید بۆ تیپه‌كانى ناوچه‌ى (ئۆسترا گواتالاند) ركابه‌ریى ده‌كات، جگه له‌گرێبه‌ستى (كارزان ئه‌لیاسى)، گرێبه‌ستى هه‌ردوو یاریزان (كاروان دیلاشۆب ئه‌لیاسى و فلامور پۆپاج)یشى تازهكردۆتهوه.

شایه‌نى باسه كارزان ئه‌لیاسى له‌كوردستان له‌دایكبووه و ئێستا ته‌مه‌نى 27 ساڵه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له‌شارى كالمار-ى سوید نیشته‌جێیه و جگه له‌یارى فوتساڵ، یاریزانى یارى تۆپى پێیه و ئێستا له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى (Flygsfors-Gadderås IF) یارى ده‌كات كه یانه‌كه له‌خولى پله پێنجه یانه‌كانى سوید ركابه‌ریی ده‌كات.