ژیلوان دووه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى تۆمار ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ هه‌فته‌ى دووه‌مه له‌سه‌ریه‌ك ژیلوان حه‌مه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیادا گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ى ته‌مموزى 2020 یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 33ى قۆناغى دووه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا-ى وه‌رزى 2019-2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى گۆریكا-ى كرواتى كه ژیلوان حه‌مه‌د-ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد یارى تێدا ده‌كات، له‌سه‌ر یاریگاى ئالدۆ درۆزینا له‌پۆلا و به‌ئاماده‌بوونى 742 كه‌س بووه میوانى یانه‌ى ئێسترا 1961 و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش هه‌ردوولا 2-2 یه‌كسانبوون.

ژیلوان حه‌مه‌د له‌م یارییه‌دا له‌پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى یارى نه‌كرد و له‌خوله‌كى 14ى سه‌ره‌تاى یارییه‌كه‌دا به‌هۆى پێكرانى داریۆ سپیمیچ-ى هاوڕێى، هاته شوێنه‌كه‌ى و نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌یان 0-1 دۆڕاند، له‌خوله‌كى 48 سه‌ره‌تاى نیوه‌ى دووه‌مدا ژیلوان توانى گۆڵى 1-1 و به‌رامبه‌ر بۆ یانه‌ى گۆریكا بكاته‌وه و ئه‌نجامه‌كه هاوسه‌نگ بكاته‌وه و له‌خوله‌كى 51دا ئۆگنجین مۆدرینسكى هاوڕێى گۆڵى دووه‌مى یانه‌ى گۆریكا-ى كرد و به‌ئه‌نجامى 2-1 پێشكه‌وتن، تا له‌خوله‌كى 81دا له‌لایه‌ن یانه‌ى ئێسترا-ى خاوه‌ن یاریگاوه گۆڵى 2-2ى یهكسانبوونیان لێكرایه‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌كه‌ى ژیلوان (گۆریكا) هه‌ر له‌خانه‌ى شه‌شه‌مى ریزبه‌ندى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كرواتیادا مایه‌وه به 47 خاڵ له 33 یارى (12 بردنه‌وه، 11 یه‌كسانبوون، 10 دۆڕاندن) و (43-47 گۆڵ).
ژیلوان محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئهڵڵاوێردى رانیه‌یی كه ته‌مه‌نى 29 ساڵه، به‌تۆماركردنى ئه‌م گۆڵه بووه خاوه‌ن سێ گۆڵى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیا و دووه‌م هه‌فته‌شه له‌سه‌ریه‌ك له‌خوله‌كه‌دا گۆڵى خۆى تۆمارده‌كات.
شایه‌نى باسه ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره كورده‌ى یانه‌ى گۆریكا تائێستا له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى كرواتیاى وه‌رزى 2019-2020دا به‌شدارى له 33 یاریدا كردووه و 1375 خولهك یارى كردووه و توانیویه‌تى 3 گۆڵ تۆمار و 3 گۆڵیش دروست بكات.