هەواڵهونەرە بەرگریەكان
ماسڤیداڵ ئه‌بێته شوێن گره‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی توشی كۆرۆنا بوو

ئه‌گه‌ر هه‌یه خۆرخێ ماسڤیداڵ ببێته شوێنگره‌وه‌ی گیلبێرت بۆرنس بۆ مه‌ین ئیڤێنتی یوئێفسی ٢٥١ به‌رامبه‌ر عوسمان یاری بكات له‌سه‌ر پشتێنی كێشی ٧٧كگم.
ماسڤیداڵ كه پێشتر بڕیار بوو یاری بكات له‌گه‌ڵ عوسمان به‌هۆی بوونی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له كۆنتراكتهكهیدا بۆنده‌كه واژۆ نه‌كرا به‌ڵام به‌هۆی پۆزه‌تیڤی كۆڤید١٩ه به‌رامبه‌ری پێشووی پاڵه‌وان عوسمان, گیلبێرت بۆرنس,له ئێستادا دووباره بۆنده‌كه‌ی پێشكه‌شی كرایه‌وه و ماسڤیداڵ له مشتومڕی گرێبه‌ست كردنه بۆ ئه‌م یاریه كه ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ ئه‌نجام دانی و پشكنینی كردووه بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا, ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی یاریه‌كه ماوه له لایه‌ن یوئێفسی.
