وتار

ئەوەی وەرزشی تێدا ناکرێ تەنیا یانەکانە!

ئومێد ئیبراهیم

ئەوەی وەرزشی تێدا ناکرێ تەنیا یانەکانە، ئەگینا ئێستا تیپە میللییەکان و هەڵبژاردەی شارەکان و قەزاو ناحیەکان یا تیپی کۆکراوەی هاوڕێکان کە بەشێکی زۆری یاریزانانی یانەکانی کوردستانیش لەو تیپانە دەبینرێن، دەبینین رۆژانە یاری دۆستانە دەکەن، بۆ ئەوانیش کۆڕۆنا هەیە و خولی کوردستانیش بڕوات هەر هەیە، بەڵام ئەمە چەند مانگێكە سوپاس بۆ خوا گوێ بیست نەبووین بڵێن ئەو یارییە بووە سه‌رچاوه‌ یان هۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا.
جا ئەسڵی بابەت ئەوەیە پێویستە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەو بێدەنگییە بشکێنێت و شتێک لەبارەی خولەکان بڵێ و ڕێگاچارەی گونجاو بدۆزنەوە، هیچ عەیبەیەکیشی تێدا نابینم لەم ڕوەوە بۆچوونی کەسانی پسپۆڕ و شارەزا وەربگرن، لەگەڵ بۆچوونەکانی خۆیان بەئامانجی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو لەپێناو یارى تۆپی پێی کوردستان و بژێوی وەرزشوانانی بەشدار لەخولەکەدا.
دەکرێ بۆ راییكردنه‌وه‌ى خوله‌كانى تۆپى پێى كوردستان سەیری وڵاتانی دەوروبەر و جیهانیش بکەین و له‌م بارودۆخه‌دا سوود لەئەزموون و ڕێگەچارەکانی ئەوانیش وەرگرین.

په‌یوه‌ندی دار

Back to top button
Close