هەواڵ

پاڵەوانێتی بەناوبانگی خواردنی هۆت دۆگ لە نیویۆرك بەڕێوەچوو


هاوشێوەی ساڵەكانی پێشوو لە رۆژی سەربەخۆیی ئەمریكا كە 4ی 7ە پاڵەوانێتی بەناوبانگی خواردنی هۆت دۆگ بەڕیوەچوو كە ئەمجارەش جۆی چێسنەت باڵادەستی خۆی نواند.
لە ساڵی 1916ەوە هەموو سالێك لە رۆژی 4ی 7 لە شاری نیویۆرك پاڵەوانێتی خواردنی هۆت دۆگ بەڕێوەدەچێت كە پلەی یەكەمی بۆ ئەو كەسە دەبێت لە ماوەیەكی دیاری كراو زۆرترین هۆت دۆگ بخوات.
ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا پاڵەوانێتییەكە لە شوێنە بەناوبانگەكەی لە دوورگەی كۆنی بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەچوو.
لە ئاستی كوڕان جۆی چێسنەت توانی بەبی بوونی هیچ ركابەریەكی ئەوتۆ پلەی یەكەمی بەدەستهێنا كە ئەمە جار دوانزەیەمە لەماوەی 13 ساڵی رابردوو پلەی یەكەم بەدەست دەهێنێت.
لە پاڵەوانێتییەكە بەشداربووان دەبوو لە ماوەی 10 دەقیقە زۆرترین لەفەی هۆت دۆگ بخۆن و جۆی توانی لەو ماوەیە 75 هۆت دۆگ بخوات بەمەش ریكۆردی پێشووی شكاند كە هەر بەناوی خۆیەوە بوو لە ساڵی 2017 توانیبووی 72 هۆت دۆگ بخوات.
لە ئاستی كچانیش بۆ جاری شەشەم میكی سودۆ توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت كە توانی لەماوەی 10 دەقیقە 47 هۆت دۆگ بخوات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close