هەواڵ

هاندەرانی بارسێلۆنا چاوەڕێی چین و چاڤی خەریکی چیە؟

ئەگەر هاندەرانی بارسێلۆنا دوو دڵیان هەبوایە ئەوە دڵێکیان لای ئەنجام و باردۆخی ئەم وەرزە ئەبوو، دڵەکەی تریان لای وەرزی داهاتوو ئەبوو کەئایا کێ دەبێتە راهێنەر بەتایبەت کەهەموو چاوەکان لەسەر چاڤی ئەفسانەی یانەکەیە، بەڵام چاڤی لەلایەکی دیکەوە سەرقاڵی نوێکردنەوەی گرێبەستە لەگەڵ یانەی سەدی قەتەریی.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر یانەی سەدی قەتەری لەتویتەری فەرمی خۆی ئاماژەی بەوەکرد کەگرێبەستەکەی چاڤی هێرناندێزیان بۆ وەرزێکی تر نوێکردۆتەوە تاوەکو لەئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بەردەوامبێت.

لەتویتێکی تردا یانەی سەد ئاماژەی بەلێدوانێکی نوێی کردووە دوای گرێبەستەکە کەبەم شێوەیەیە دواوە: خۆشحاڵم بەنوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی سەد، لەئێستادا من سەرقاڵم لەگەڵ یانەکەم بۆ کارکردن لەسەر شتێک، لەوانە تازەکردنەوەی گرێبەستی ئەکرەم عەفیف، هەروەها هێنانی یاریزانی بیانی بۆ جێگەی گابی و مارکۆ فابیان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close