هەواڵ

ریاڵ مەدرید بەربەستە قورسەکەی بڕی

یانەی ریاڵ مەدرید لەهەوڵەکانی بۆ زیادکردنی جیاوازییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا و مسۆگەرکردنی نازناوی ئەم وەرزەی لا لیگا بەردەوامە و یەکێک لەقورسترین بەربەستەکانی خۆی بڕی.

لەیارییەکی چارەنوسسازدا ریاڵ مەدرید بووە میوانی ئەتڵەتیک بلباو و بەگۆڵێکی بێوەڵام لێیبردەوە، هاندەران و تەنانەت خودی یانەی بارسلێۆنا هیوایەکی گەورەیان لەسەر ئەتڵەتیک بلباو هەڵچنیبوو سەرکەوتنەکانی ریاڵ مەدرید رابگرێت و جیاوازی خاڵەکان کەمبێتەوە، بەڵام بلباویش ریاڵ مەدریدی پێ رانەگیراوە و رکابەرییەکان بۆ جەولەکانی تر درێژبۆوە.

تاکە گۆڵەکەی ریاڵ مەدرید لەخولەکی ٧٣ دا سێرخیۆ رامۆس بەلێدانی سزا تۆماریکرد، ئێستا ریاڵ مەدرید بەجیاوازی ٧ خاڵ و بەکۆکردنەوەی ٧٧ خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندییە، بارسلیۆناش کەیارییەک کەمتری ئەنجامداوە ٧٠ خاڵی هەیە و بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکە ئەمشەو دەبێتە میوانی ڤیاریاڵ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close