هەواڵ

هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى سوریا رووده‌كاته‌ خولى عێراق

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا بۆ وه‌رزى داهاتوو 2020-2021 رووده‌كاته‌ یانه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریی خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق.

به‌ره‌كات-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ كه‌ ئێستا بۆ یانه‌ى وه‌حده‌-ى شارى دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریاى له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى یارى ده‌كات، به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى وه‌رزشى عێراقى و په‌یجى فه‌رمی یانه‌كه‌ له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، بۆ وه‌رزى 2020-2021ى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى ته‌ڵه‌به‌-ى شارى به‌غدا-وه‌ ده‌كات.

میدیاكانى وه‌رزشى عێراقى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ردوولا به‌شێوه‌یه‌كى زاره‌كى گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و یانه‌ى ته‌ڵه‌به‌ چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى یاریزانه‌كه‌ بۆ شارى به‌غدا ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى كاروباره‌كانى گواستنه‌وه‌ى و چوونه‌ ریزى یانه‌كه‌ تا له‌وه‌رزى داهاتووى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌یان بكات،

عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى یانه‌ى وه‌حده‌ كه‌ له‌شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه‌ و پێشووتر جگه‌ له‌یانه‌كه‌ى ئێستاى، هه‌ر له‌خولى سوریا یارى بۆ یانه‌كانى جه‌یش و تشرین و جگه‌ له‌مه‌ش یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و ئۆڵۆمپى سوریا كردووه‌، تائێستا له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020دا له‌ 15 یارى یانه‌كه‌یدا به‌شدارى كردووه‌ و 9 گۆڵى تۆمار و 2 گۆڵیشى سازكردووه‌.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close