هه‌ردوو هێرشبه‌ره كورده‌كه گۆڵیان له‌یانه‌كانى یه‌كتر كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاروان سه‌فه‌رى و مێرڤان چیلیك هه‌ردوو هێرشبه‌رى كوردى یانه‌كانى ڤێسترۆس گایس یۆتۆبۆرى له‌یارى ئه‌مڕۆى نێوان یانه‌كانیاندا گۆڵى خۆیان تۆماركرد، پشكى كاروان دوو گۆڵ و ئه‌وه‌ى مێرڤان-یش تۆماركردنى گۆڵێك و سازكردنى گۆڵێكى تر بوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ى 2020 لهدوایارى هه‌فته‌ى چواره‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020دا، هه‌ردوو یانه‌ى ڤیسترۆس-ى (كاروان سه‌فه‌رى) و گایس یۆتۆبۆرى (مێرڤان چیلیك) له‌سه‌ر یاریگاى سۆلید پارك ئه‌رینا رووبه‌ڕووى یه‌كتربوونه‌وه و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێزیش كه چوار گۆڵى تێدا كرا، هه‌ردوولا 2-2 یه‌كسانبوون.
كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌ر به‌درێسى ژماره 10ى له‌خوله‌كه‌كانى 3 و 16دا هه‌ردوو گۆڵى یانه‌ى ڤیسترۆس-ى تۆماركرد و یارییه‌كه له‌خوله‌كى 27ه‌وه به‌هۆى باران بارین و نه‌گونجانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستێنرا و دواتر ده‌ستیپێكرده‌وه و (مێرڤان چیلیك)ى هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد به‌درێسى ژماره 10ى له‌خوله‌كى 45+1دا گۆڵى یه‌كه‌مى بۆ یانه‌ى گایس كرد و نیوه‌ى یه‌كه‌مى 2-1 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كه‌ى كاروان كۆتاییهات، به‌ڵام له‌نیوه‌ى دووه‌مدا یانه‌ى گایس یۆتۆبۆرى كه‌وتنه خۆیان و توانیان ئه‌نجامه‌كه بۆ 2-2 هاوسه‌نگ بكه‌نه‌وه، كاتێك له‌خوله‌كى 56دا نایسترۆم بهپاسێكى جوانى (مێرڤان) توانى گۆڵه‌كه تۆماربكات، له‌خوله‌كى 65ى یارییه‌كه‌دا مێرڤان پهناڵتییهكى ئهژماركراوى بۆ یانه‌كه‌ى گۆڵ نه‌كرد و بردنه‌وه‌ى له‌ده‌ست یانه‌كه‌یدا.

كاروان سه‌فه‌رى ته‌مه‌ن 28 ساڵ تائێستا له 2 یارى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020دا، 101 خولهك ده‌ركه‌وتووه و 3 گۆڵیشى تۆماركردووه و مێرڤان چیلیك-ى ته‌مه‌ن 30 ساڵیش بووه خاوه‌نى 1 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ له 4 یارى و 359 خولهك یاریكردندا.
پاش كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى چواره‌مى سوپێرتانى یانه‌كانى سوید، یانه‌ى ڤیسترۆس-ى كاروان به 6 خاڵ له بردنه‌وه‌یه‌ك و 3 یه‌كسانبوون له‌پله‌ى شه‌شه‌م دایه و یانه‌كه‌ى مێرڤان-یش پله‌ى 14ى خوله‌كه‌ى گرتووه به 4 خاڵ له 1 بردنه‌وه و 1 یه‌كسانبوون و 2 دۆڕاندن.