هەواڵ

میمی و راهێنەرە عێراقییەکەی لەپورتوگال سەنگەریان لەیەک گرتووە

رۆژ لەدوای رۆژ هاندەرانی تۆپی پێ لەعێراق زیاتر رەخنەکانیان ئاڕاستەی موهەنەد عەلی دەکەن بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەدەرەوەی پێکهاتەی سەرەکی و یەدەگی یانەی پۆرتیمینێنزیە و بانگهێشتی یارییەکان ناکرێت، بەڵام ئەو یاریزانە لەباتی وەڵامدانەوەی ڕەخنەکان، بەلێدوانەکانی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لەیاریدەدەرەکانی راهێنەرەکەی تێکدەدات کەعێراقییە.

میمی لەسەرەتای چوونی بۆ یانەی پۆرتیمینێنزی لەمانگی یەکی ئەمساڵ تا ئێستا نەیتوانیوە ببێتە جێی متمانەی راهێنەری ئەو یانەیە و بەوەش دووچاری رەخنەیەکی زۆر بۆتەوە لەلایەن میدیا و هاندەرانی عێراقییەوە، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە یاریی نەکردنی بەهۆی خراپی ئاست و گوێڕایەڵ نەبوونیەوە بێت.

میمی لەکاتی ناساندنی لەیانەی پۆرتیمینێنزی

ئەو یاریزانە لەگەڵ رەتکردنەوەی دەنگۆکانی دوورخستنەوەی لەپێکهاتەی یانەکە بەهۆی پابەندنەبوونیەوە، لەلایەکی دیکەوە میمی ئاماژە بەوەدەکات لەدەستەی راهێنەرانی یانەکەی هیچ کەسێکی عێراقی تیانیە! ئەم لێدوانەی میمی لەکاتێکدایە هیچ بۆنەیەک و هۆکارێک بۆ ئەو لێدوانە نیە و لەڕاستیشدا یەکێک لەیاریدەدەرەکانی راهێنەر لەو یانەیە عێراقییە ناوی مالیک فیۆرییە.

میمی لەگەڵ مالیک فیۆری راهێنەر لەیانەی پۆرتیمینێنزی

ئەم لێدوانەی میمی بۆنی ئەوەی لێدێت کەکێشەیەک لەنێوان ئەو یاریزانە و مالیک فیۆری هەبێت، لەوەڵامی ئەو قسانەش فیۆری دەڵێت: من ٣ ساڵە خاوەنی بڕوانامەی پرۆفیشناڵم لەئەوروپا و لەیانەی پۆرتیمینێنزی ئەرکی من یاریدەدەری راهێنەرە بۆ ئامار و ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر ئاست و توانای هێرشبەرەکان.

ئەمەش دەمان گەیەنێتە ئەو راستیەی رەنگە میمی راهێنەرە هاونیشتیمانییەکەی بەهۆکار بزانێت لەدوورخستنەوەی و وای لەو یاریزانە کردبێت لێدوانێکی لەو شێوەیە بدات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close