هەواڵ

رێبین ئه‌سعه‌د بووه‌ خاوه‌نى یه‌كه‌م گۆڵى خۆى

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

له‌میانه‌ى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خولى پله‌ یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، رۆژى 5ى ته‌مموزى 2020، یانه‌ى تۆرنس به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ر سێ ناوه‌ڕاستكارى كورد (هه‌ردوو برا/ رێبین و ئالان ئه‌سعه‌د) و (دیلان كۆسیك سلێمان) بووه‌ میوانى یانه‌ى لینشۆپینگ سیتى و سه‌ره‌نجامیش هه‌ردوولا 1-1 یه‌كسانبوون.

تاكه‌ گۆڵى یانه‌ى تۆرنس له‌خوله‌كى 8ى نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا رێبین ئه‌سعه‌د-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد و ته‌مه‌ن 25 ساڵ تۆمارى كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م گۆڵى بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ى تۆرنس پاش ئه‌نجامدانى 6 یارى و 539 خوله‌ك یاریكردن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close