هەواڵ
په‌یمان ئه‌لیاسى چوار هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كى تر‌ى هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان)ى ساڵى 2020 بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باشوور، رۆژى 5ى ته‌مموزى 2020، یانه‌ى ئۆسكارشامن به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى په‌یمان ئه‌لیاسى هێرشبه‌رى كورد بووه میوانى یانه‌ى لیندۆمه و سه‌ره‌نجامیش به‌هۆى ده‌ركردنى یاریزانێكى، زۆر به‌قورسى 1-7 به‌یانه‌ى خاوه‌ن خاك و جه‌ماوه‌رى دۆڕاند و تاكه گۆڵى یانه‌ى ئۆسكارشامن (په‌یمان) له‌خوله‌كى 56دا تۆمارى كرد.

به‌مه‌ش په‌یمان ئه‌لیاسى ته‌مه‌ن 31 ساڵ بۆ هه‌فته‌ى چواره‌مه له‌سه‌ریه‌ك له‌م خوله‌دا گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ى ده‌كات و ئێستا خاوه‌نى 4 گۆڵه له 6 یارى و 539 خولهك یاریكردن و له‌خانه‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى گۆڵكه‌رانى گروپه‌كه‌ش دایه.