ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌حمه‌د یاسین گۆڵسازى یانه‌كه‌ى بوو

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌یارییه‌كى گرنگى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، یانه‌ى هێكن به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكارى كورد (ئه‌حمه‌د یاسین و داڵه‌هۆ ئیراندوست)، سێ گۆڵ و سێ خاڵى له‌یانه‌ى هاماربى وه‌رگرت.
رۆژى 5ى ته‌مموزى 2020 له‌سه‌ر یاریگاى براڤیدا ئه‌رینا و له‌هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى ئالسڤێنسكانى ساڵى 2020دا، یانه‌ى هێكن میواندارى له‌یانه‌ى هاماربى كرد و توانى به‌ئه‌نجامى 3-0 لێى بباته‌وه و به‌م ئه‌نجامه گرنگه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى كاتى بگاته خانه‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه به 10 خاڵ له 6 یارى (2 بردنه‌وه و 4 یه‌كسانبوون) و (8-4 گۆڵ و 4+ گۆڵ).

گۆڵى دووه‌مى یانه‌ى هێكن ئه‌حمه‌د یاسین غه‌نى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى فه‌یلى له‌خوله‌كى 62دا سازى كرد و سۆدێرلوند-ى هاوڕێى گۆڵى پێكرد، به‌مه‌ش پاش ئه‌نجامدانى 6 یارى و 375 خولهك یارى كردن، یاریزانى ناوبراو یه‌كه‌م گۆڵى خۆى لهئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 سازكرد.