هێرشبه‌ره كورده‌كه ته‌نها گفتوگۆى زاره‌كی له‌گه‌ڵ یانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى عێراقدا كردووه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى یانه‌ى وه‌حده-ى سورى و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا و یه‌كێك له‌باشترین یاریزانانى وڵاته‌كه، له‌سه‌ر ده‌نگۆى یارى كردنى بۆ یانه‌ى ته‌ڵه‌به-ى عێراقى بێده‌نگى شكاند و رازى دڵى ئاشكراكرد.
ئه‌م هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 22 ساڵه كه ئێستا له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا بۆ یانه‌ى وه‌حده یارى ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ى باسیان له‌وه ده‌كرد بۆ وه‌رزى داهاتوو 2020-2021 رووده‌كاته یانه‌ى ته‌ڵه‌به-ى به‌شدار له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراق، لهپهیامێكدا كه وه‌ك روونكردنه‌وه وایه، ده‌ڵێت: له‌باره‌ى ئه‌و دهنگوباسانهى له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بڵاوبوونه‌وه گوایه من بۆندى فه‌رمیم له‌گه‌ڵ یانه‌ى ته‌ڵه‌به واژوو كردووه، سه‌ره‌تا شه‌ره‌فمه‌ندییه یارى لهیانهیهكى دێرینى وه‌ك ته‌ڵه‌به بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێ ته‌نها گفتوگۆى زاره‌كییه، تا ئه‌و چركه‌ساته سه‌باره‌ت به‌وه‌رزى داهاتوو بڕیارى كۆتاییم نه‌داوه، تاوتوێى بژارده‌كانم ده‌كه‌م، تاكه شت كه دووپاتى ده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه من تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه یاریزانى یانه‌ى وه‌حده-م، تیشك ده‌خه‌مه‌سه‌ر ئه‌و یارییانه‌ی كه یانه‌كه ماوهیهتى له‌خولى نایاب و جامى كۆماری ئه‌نجامیان بدات.

به‌ڵام به‌پێى سایتى (artafm)ى سورى كه لهسهرچاوهیهكى نزیك لهیاریزانى ناوبراو زانیویه‌تى، ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه هه‌موو شتێك له‌نێوان هه‌ردوولا (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات و یانه‌ى ته‌ڵه‌به)دا رێككه‌وتنى له‌سه‌ركراوه و ره‌زامه‌ندیشى له‌سه‌ردراوه، ته‌نها پێویستى به‌واژووى كۆتاییه له‌سه‌ر بۆنده‌كه.
شایه‌نى باسه عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد ساڵى 1998 له‌شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و سه‌ره‌تا له‌یانه‌ى جه‌زیره‌ى حه‌سه‌كه یارى كردووه و دواتر له‌به‌ر لێهاتوویی هه‌ر له‌سوریا بۆ یانه دیاره‌كانى وه‌ك (جه‌یش و تشرین و دواجاریش وه‌حده) و هه‌ڵبژارده‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان و ئۆڵۆمپى سوریا یارى كردووه.