یانه‌كه‌ى كوردان وه‌فاداریی بۆ كاپتن پاشا و هاوهڵانى دووپاتكرده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید رۆژى 4ى ته‌مموزى 2020 دوایارى خۆى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) به‌ئه‌نجامى 1-2 به‌یانه‌ى دیگرفۆرس دۆڕاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مهدرهجى یاریگاى (ستۆرا ڤاڵا) له‌شارى ئۆپسالا به‌دى كرا، هه‌ڵواسینى ئه‌و پۆسته‌ره جوانانه بوون، له‌نێویاندا پۆسته‌رى وێنه‌یی (كاپتنى پێشووى یانه‌كه پێشڕه‌و عه‌زیزى/ پاشا و ئه‌حمه‌د عه‌واد-ى یاریزانى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك فه‌له‌ستینى و عادل كزیل و فرانگ پیته‌رسۆن و ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئیكبلاد) به‌یه‌كه‌وه.

ئه‌مه‌ش جۆرێكه لهڕێزلێنانى یانه‌كه له‌ماندووبوون و خزمه‌تى زۆر و زه‌وه‌ندی كاپتن پاشا و هاوهڵانى كه پێشكه‌شى یانه‌كه‌یان كردووه، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستییه كه خۆشه‌ویستى و دڵسۆزى و وه‌فاداریی و چیرۆكى سه‌ركه‌وتنه نایابه‌كانی ئه‌م یاریزانانه بۆ به‌رزڕاگرتنى ناوى دالكورد و ئاڵاكه‌ى له‌یاد نه‌كراوه، ئه‌مانه ساڵانێكى زۆر خزمه‌تى یانه‌كه‌یان كرد و جه‌نگاوه‌ره هه‌ره دیار و بهئهمهكهكانى یانه‌كه بوون، له‌به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامه گه‌وره‌كان و نووسینه‌وه‌ى سه‌روه‌رى و مێژووى زێڕ‌ینى یانه‌ى دالكورد-دا رۆڵى گه‌وره‌یان بینى، ئه‌مانه خۆشه‌ویستى نێو ناخى هه‌مووانن به‌تایبه‌تى جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانى یانه‌كه.