هەواڵ

نور سەبری لەبڕیاری وازھێنان پەشیمان بۆوە

نور سەبری گۆڵچی بەتوانای عێراق بەھۆی ئەو بێ بەڵێنیەی لەلایەن یانەی نەوتی ناوەڕاستەوە لەگەڵی كرا، بڕیاریداوە لەوازھێنان پاشگەزببێتەوە جارێكی تر دەستكێشەكانی بكاتەوە دەستی.

وەرزی ڕابردوو نور سەبری لەسەر بەڵێنی یانەی نەوتی ناوەڕاست وازی لەیاریكردن ھێنا بەو ھیوایەی بیكەنە ڕاھێنەری گۆڵچی لەیانەكە، بەڵام پێدەچێت ئەو یانە سەوز پۆشە لەبەڵێنەیان پەشیمان بوبێتنەوە بۆیە نور سەبریش بڕیاری وازھێنانەكەی گۆڕیوە و وەرزی داھاتوو دەبێتە گۆڵچی یانەی نەجەف.

سەرچاوەیەكی میدیایی عێراق ماژەی بەوەكرد نور سەبری نیگەرانە لەمامەڵەی یانەی نەوتی ناوەڕاست كەپێشتر پێیان ڕاگەیاندبوو ئەگەر واز لەیارییكردن بھێنێت دەیكەنە راھێنەری گۆڵچی یانەكەیان، بەڵام ئێستا ئیدارەی یانەكە دەستەیەكی ڕاھێنانی نوێیان دەستنیشانكردووە بە ڕاھێنەری گۆڵچیشەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close