هەواڵ

كوردێك لەخولی سعودیە

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ كوردەكان لەبواری وەرزشدا سەركەوتنی بەرچاو و پێشەكەوتنی زیاتر پیشان ئەیەن، دواین جێدەستی كوردیش لەخولی پلە یەكی سعودیە دەركەوت و ڕاھێنەرێكی كورد بووە یاریدەدەر لەیانەی تەقەدوم.

ساڵح جابر یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەكانی كوردستان و عێراق گەیشتە سعودیە و لەلایەن سلێمان عەبودی سەرۆكی یانەی تەقەدومەوە پێشوازی لێكرا، بڕیاریشە ساڵح ببێتە یاریدەدەری ماریۆس باجۆی ڕۆمانی كەڕاھێنەرە لەھەمان یانە.

ساڵح جابر لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٥ ی زاخۆیە و لەژیانی پیشەگەریی یاریی بۆ چەندین یانەی سوریی و ڕۆمانی كردووە و بۆ ھەردوو ھەڵبژاردەی كوردستان و عێراقیش یارییكردووە.

ساڵح جابر لەكاتی گەیشتن بەسعودیە لەلایەن سەرۆكی یانەی تەقەدوم پێشوازی لیدەكرێت
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close