هێرشبه‌ره بهئهزموونهكهى كورد دوو گۆڵى تر‌ى بۆ یانه‌ى پاختاكور كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هێرشبه‌ره بهئهزموونهكهى كورد و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سویسرا له‌یارى ئه‌مڕۆى یانه‌كه‌یدا له‌سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان، توانى دوو گۆڵى تر بۆ یانه‌كه‌ى تۆماربكات و بردنه‌وه‌یه‌كى تر‌ى پێ ببه‌خشێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7-7-2020 لهئزبهكستان یارییه‌كانى هه‌فته‌ى هه‌شته‌مى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى ئه‌م وڵاته (سوپه‌ر لیگ) ى ساڵى 2020، ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى پاختاكور-ى پێشه‌نگى خوله‌كه به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌رى كورد و له‌سه‌ر یاریگاى خۆى (پاختاكور) له‌شارى تاشكه‌ند، میوانداریی له‌یانه‌ى مه‌شعه‌ل ئه‌لموباره‌ك كرد و سه‌ره‌نجامیش 3 گۆڵ و 3 خاڵى لهمیوانهكهى وه‌رگرت و بردنه‌وه‌ى حه‌وته‌مى له‌خوله‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا و پێشهنگیشى قایمتركرد.

یه‌كه‌م گۆڵى یانه‌ى پاختاكور ئێرین-ى هێرشبه‌رى ژماره 77 له‌خوله‌كى 25دا تۆمارى كرد و نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌یان به‌م تاكه گۆڵه برده‌وه و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا ئێرین دووباره ده‌ستپێشخه‌رى له‌گۆڵ كردن‌دا كرد و توانى دووه‌م گۆڵى خۆى و یانه‌كه‌ى له‌یارییه‌كه‌دا له‌خوله‌كى 57دا تۆماربكات، پاش تۆماركردنى ئه‌م دوو گۆڵه‌ش، راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى له‌خوله‌كى 64دا گۆڕانكارى پێكرد و بردییه ده‌ره‌وه‌ى یارییه‌كه، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كى 75دا كیران-ى هاوڕێى گۆڵى سێیه‌مى یانه‌ى پاختاكور-ى كرد و یارییه‌كه‌یان به سێ گۆڵى بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ى پاختاكور هه‌ر له‌پێشه‌نگى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى ئۆزبهكستاندا مایه‌وه به 21 خاڵ له 8 یارى (7 بردنه‌وه و 1 دۆڕاندن) و 22 گۆڵى كردووه و ته‌نها 4 گۆڵى لێكراوه و 18 گۆڵى زیاده‌ى هه‌یه.
شایه‌نى باسه ئێرین دێردیوك-ى هێرشبه‌ر كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عه‌له‌وییه و خه‌ڵكى شارى دێرسیم-ى باكوورى كوردستانه و ساڵى 1988 له‌شارى بازل-ى وڵاتى سویسرا له‌دایكبووه، تائێستا له‌هه‌ر 8 یارى یانه‌كه‌ى له‌سوپه‌ر لیگى ساڵى 2020ى یانه‌كانى ئۆزبه‌كستان به‌شداربووه و له 475 خولهك یاریكردندا توانیویه‌تى 5 گۆڵ تۆمار و 1 گۆڵیش سازبكات و ئێستا به‌تۆماركردنى ئه‌م 5 گۆڵه له‌پله‌ى سێیه‌مى ریزبه‌ندى گۆڵكه‌رانى خوله‌كه دایه.