گۆڤه‌ند حه‌یده‌ر یه‌كه‌م بردنه‌وه و سێ خاڵى سوپێرتانى پێشكه‌شى یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
گۆڤه‌ند حه‌یده‌رى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد له‌دووه‌م به‌شداریدا له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى، توانى یه‌كه‌م گۆڵى خۆى تۆماربكات و یه‌كه‌م بردنه‌وه و سێ خاڵى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020 پێشكه‌شى یانه‌ى ئیسكلستونا بكات.
رۆژى 7-7-2020 لهدهستپێكى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى پێنجه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید، یانه‌ى ئه‌ى ئێف سى ئیسكلستونا له‌سه‌ر یاریگاى تونا ڤاڵن میوانداریی له‌یانه‌ى یۆنشۆپینگ سۆدرا كرا و سه‌ره‌نجامى یارییه‌كى به‌هێز و پڕگۆڵدا توانى 3-2 براوه‌بێت و پاش چوار شكستى یه‌ك له‌سه‌ریه‌ك لهههفتهكانى یه‌كه‌م تا چواره‌مدا، به یه‌كه‌م بردنه‌وه و سێ خاڵى خوله‌كه بگات.

ئه‌م بردنه‌وه به‌نرخه و سێ خاڵه بهدهستهاتووهش، له‌سه‌ر ده‌ستى گۆڤه‌ند حه‌یده‌ر-ى یاریزانى لاوى یانه‌كه به‌ده‌ستهات كه له‌خوله‌كى 82دا به‌شێوه‌ى یه‌ده‌گ به‌شدارى له‌یارییه‌كه‌دا كرد و پاش یه‌ك خولهك لههاتنهناوهوهى و له‌خوله‌كى 83دا گۆڵى سێیه‌م و بردنه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى ئیسكلستونا كرد و توانى ئه‌نجامى 2-2ى یارییه‌كه بكاته 3-2 له‌به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌كه‌ى.
شایه‌نى باسه گۆڤه‌ند موزه‌فه‌ر حه‌یده‌ر-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ له‌دایكبووى شارى هه‌ولێره و كۆتایی مانگى رابردوو په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى ئه‌ى ئێف سى ئیسكلستونا-ه‌وه كرد و تائێستا له‌هێڵى ناوه‌ندى یانه‌كه‌دا و به‌درێسى ژماره 94، دوو یارى لهسوپێرتانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020 ئه‌نجامداوه و تونیویهتى یه‌ك گۆڵ له 38 خولهك یاریكردندا تۆماربكات.