په‌ڕه‌نگ ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنان و یارى فوتساڵ ده‌كاته‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كاپتنى پێشووى تیمى فوتساڵى یانه‌ى نه‌ورۆزى كوردانى سوید پاش نزیكه‌ى ساڵێك دابڕان له‌یارى فوتساڵ سه‌ره‌تا ده‌ستى به‌مه‌شق و راهێنان كردۆته‌وه و لهپایزى ئه‌مساڵدا دووباره ده‌ست بهیاریكردنیش ده‌كاته‌وه.

په‌ڕه‌نگ مه‌حمودپوور-ى كچه یاریزانى لاوى كوردى دانیشتووى سوید كه نزیكه‌ى ساڵێكه له‌یاریگا و یاریكردن دابڕاوه، له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ (كوردسپۆرت) رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆى كاركردنه‌وه ماوه‌یه‌كى زۆره لهتیمى فوتساڵ و فوتبۆڵى یانه‌ى نه‌ورۆز دابڕاوم و هیچ په‌یوه‌ندی و كۆنتراكتیشم له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌دا نه‌ماوه، له‌ئێستادا ده‌ستم به‌مه‌شق و راهێنان كردووه‌ته‌وه و رۆژانه به‌شێوه‌ى تاك به‌بێ بوونى تیم و به‌به‌رنامه‌یه‌ك كه بۆخۆمم داناوه مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى ئه‌و ماوه‌یه بكه‌مه‌وه وه‌ك پێویست مه‌شقم نه‌كردووه و دابڕاوم له‌یارى كردن.
په‌ڕه‌نگ-ى ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا بۆ (كوردسپۆرت) ده‌ڵێت: ئه‌م هاوینه له‌سه‌ر مه‌شق كردن به‌رده‌وام ده‌بم تا ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر ئاستى راسته‌قینه‌ى خۆم، پاشان لهپایزى ئه‌مساڵدا ده‌ست به‌یارى فوتساڵ ده‌كه‌مه‌وه و چاره‌نووسى خۆشم یهكلادهكهمهوه كه یارى بۆ چ تیمێك ده‌كه‌م.