هەواڵ

یاریزانە مرۆڤدۆستەکەی عێراق تووشی کۆرۆنا بوو

ئەمڕۆ چوارشەممە شەقامی وەرزشی عێراق بەهەواڵێکی شۆکهێنەر بەئاگاهاتن ئەویش تووشبوونی عیماد محەمەدی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و را‌هێنەری ئێستای هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق بەڤایرۆسی کۆرۆنا.

توشبوونی عیماد وەک توشبوونی هەر یاریزانێکی تر یان هەر کەسێکی تر بۆ عێراقییەکان بەو پێیەی لەسەرەتای هاتن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بۆ عێراق عیماد هۆتێل و چێشتخانە تایبەکەی خۆی لەشاری نەجەف خستەبەردەستی کەرتی تەندروستی و یەکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو بیکەنە نەخۆشخانە و شوێنی کەرەنتین کردنی توشبووان و بەرکەوتەکان.

جگە لەوە لەم ماوەیەدا عیماد محەمەد کەلای عێراقییەکان بەعومدە ناسراوە چەندین کاری تری مرۆڤدۆستی و خێراخوازیی کردووە دواینیان کاری ئاسانیی و مۆڵەت وەرگرتن بوو بۆ داوود ئیسحاقی رۆژنامەنووسی وەرزشی شاری دهۆک بوو کەلەشاری بەغداد تووشی کۆرۆنا بوو تا بگەڕێتەوە شاری دهۆک بۆ ناو خێزان و منداڵەکانی کە ٦ مانگ بوو لێیان دابڕابوو.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close