هەواڵ

بەرگریکارە نێودەوڵەتییەکەی کورد دووچاری کۆرۆنا بوو

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەرۆکی وەرزشکارانی کوردی هاوشێوەی هاوڵاتیانی ئاسایی گرتووە و ئەمجارە بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی کورد لەوڵاتی سوید دووچاری کۆرۆنا بوو.

یانەی وەرزشیی هەولێر و هەردی سیامەندی برای ئەو یاریزانە هەواڵی توشبوونی سەڵاحەدین سیامەندیان ئاشکراکرد، لەبەیاننامەکدا یانەی هەولێر رایگەیاند: بەناوی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر ھیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی ھەولێر و ھەڵبژاردەی عێراق سەڵاحەدین سیامند دەخوازین، کە لە وڵاتی سوید تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

سەڵا‌حەدین سیامەند لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٨ شاری هەولێرە و لەیانەکانی ئاسۆ و هەولێر یارییکردووە، دواتر چۆتە ریزی یانەکانی زەورا و زاخۆ، لەوڵاتی سوید ژیانی بەسەربردووە و لەوێش درێژەی بەیارییکردن داوە.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوان و یەکەمی عێراق کردووە، رۆڵی کارای هەبووە لەپاڵەوان بوونە مێژووییەکەی ساڵی ٢٠٠٠ ی هەڵبژاردەی عێراق لە تاران، لەگەڵ لاوانی عێراق بەشداریی جامی جیهانی لاوانی ٢٠٠١ ی کرددوە لەئەرجەنتین، خاوەنی گۆڵێکیشە لەو مۆندیالە بەرامبەر کەنەدا.

گۆڵی سەڵاحەدین سیامەند لەجامی جیهانی لاوان بەرامبەر کەنەدا
هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close